وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق چوار سکاڵا لەسەر پەرلەمانتارێکی کورد تۆمار دەکات
- عێراق
- 26 نیسان

ڤیان دەخیل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق چوار سکاڵا لەسەر پەرلەمانتارێکی کورد تۆمار دەکات، ئەو پەرلەمانتارەش داوا لە سوودانی دەکات سنوورێک بۆ بەکارهێنانی دەسەڵاتی دەوڵەت لە یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان دابنێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڤیان دەخیل، ئەندامی کورد لە پەرلەمانی عێراق بەهۆی خراپی خێوەتگە، خواردنی خراپ و دابین نەکردنی پێداویستی ڕۆژانەی ئاوارەکان، ماوەی ڕابردوو چەند سکاڵایەکی لەسەر وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران تۆمارکردبوو.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڤیان دەخیل، لە بڵاوکراوەیەک ئاشکرای کرد لەبری چارەسەری کێشەکان کە ئەو وەک ئەرکی خۆی بەدواداچوونی بۆ کردوون، ئیڤان فایق جابرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق چوار سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە و تا ئێستاش ئەو دوو سکاڵای بردووەتەوە، دڵنیاشە کە ئەوانی دیکەش دەباتەوە، چونکە ئەو پشتیوانی لە خەڵک کردووە.
ئەو پەرلەمانتارە داواشی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، سنوورێک بۆ ئەو بەرپرسانە دابنێت کە ڕەخنە قبوڵ ناکەن و دەسەڵاتەکانیان لە دەوڵەتدا بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان بەکاردەهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت ئامادە نابێت و مالیکیش ناکشێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: کۆتایی ئەم هەفتەیە پەرلەمان بۆ پرسی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بۆ پرسی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: کاندیدکردنەوەی مالیکی بەربەستە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا کاروانێکی نوێی دەستگیرکراوانی داعش لە سووریاوە ڕەوانەی عێراق دەکات






