ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی ئێران بەرزدەبێتەوە و پزشیکیان فەرمانێک دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 نیسان

دیمەنی بریندارێکی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی باشووری ئێران بۆ هەشت حاڵەتی گیان لەدەستدان و 750 بریندار بەرزبووەوە، سەرۆکی ئێرانیش فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەی کرد لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستپێبکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە لە پارێزگای هورمزکان لە باشووری ئێران تەقینەوەیەک لە بەندەری شەهید ڕەجائی لە شارۆچکەی بەندەری عەباس ڕوویدا، بەگوتەی بەرپرسانی ناوخۆی ئێران هۆکاری ڕووداوەکە تەقینەوەیەک بووە لە بەشی کۆگای بەندەرەکە.
لێدوانی فەرمی: ئەسکەندەر موئمینی، وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی ئێران گەیشتە هەشت حاڵەتی مردن و 750 بریندار، ئومێدیشی خواست کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پرۆسەی کوژاندنەوەی ئاگر و ڕزگارکردنی هەموو ئەوانەی کەوتوونەتە ژێر داروپەردووەکان کۆتایی پێبێت.
لەلایەکی دیکەوە: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هاوسۆزیی زیانبەرکەوتووانی ڕووداوەکەیە و فەرمانیشی بە وەزارەتی ناوخۆ کردووە لێکۆڵینەوەی ورد لەبارەی تەقینەوەکە و هۆکارەکانی بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 46 خولەک لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
46 خولەک لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
50 خولەک لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا






