
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای تەواوبوونی دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، بڕیارە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حزبەکە کۆببێتەوە.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ئاڤا کەوتووە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئامانج لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن دەبێت، لەسەر ئەو پێشنیاز و پڕۆژانەی بۆ گۆڕانکارییە ناوخۆییەکان لە دووەمین دیداری یەکێتیی کراون، دوای پەسەندکردنیان دەنگیان لەسەر دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، دیاریکردنی ڕەفعەت عەبدوڵڵا، وەک جێگری سەرۆکی یەکێتی پێویستی بە پەسەندکردن و دەنگدانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی نییە، چونکە سەرۆکی یەکێتی خۆی دەسەڵاتی دانان و دیاریکردنی دەسەڵاتەکانی جێگرەکەی هەیە.
باکگراوند: ڕۆژی 2025-04-23، بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی، سهرپهرشتیاری دووەمین دیدارى یەکێتى، دووەمین دیداری گشتیی یەکێتی، بە ئامادەبوونى زیاتر لە چوار هەزار ئەندامی حیزبەکە لە هۆڵی پێشمەرگە لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو






