
دیمەنی تەقینەوەیەک لە بەندەر عەباسی ئێران
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی سەربازی ئیسرائیل ئەو گومانانە ڕەتدەکەنەوە کە ئیسرائیل دەستی هەبوو بێت لە تەقینەوەکەی بەندەر عەباسی ئێران.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 27 – 4- 2025 لە بەندەر عەباس لە ئێران تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا، بە پێی دواین ئامارە فەرمیەکانی ئێران تاوەکو ئێستا 25 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاد لە 800 کەس بریندار بوون و 4 کەسیش تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن، گەڕان و پشکنین و لێکۆڵینەوە لە سەر ڕووداوەکە بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: دوای دروستبوونی گومان لەسەر ئیسرائیل لە ئەگەری پیلانگێڕی دژ بە ئێران و بوون بە هۆکاری تەقینەوەکەی ئەو وڵاتە، بەرپرسانی سەربازی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی " مەعاریف" ی ئیسرائیلیدا ئەو گومان و تۆمەتانەیان ڕەتکردەوە سەبارەت بە پەیوەندی ئیسرائیل بە تەقینەوەکەوەی بەندەر عەباس و ڕایانگەیاند: " سوپای ئیسرائیل هیچ پەیوەندییەکی بە تەقینەوەکەی ئێرانەوە نییە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕوودانی تەقینەوەکەی ئێران هاوکات بوو لەگەڵ سێیەم کۆبوونەوەی نێوان ئەمریکا و ئێران، پێشتریش ئێران ڕایگەیاندبوو، ئیسرائیل نیگەران و ناڕازییە بە دانوستاندنی نێوان تاران و واشنتن و بەکارهێنانی هێزی سەربازی بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان بۆ واشنتن پێشنیاز کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێكی بارانبارین چەند ناوچەیەكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 23 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینی بەلێزمەوە دیالە دەچێتە دۆخی ئامادەباشییەوە
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
زۆرترین بڕی بارانبارین لە چەمچەماڵ بووە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفربارین لە شاخەكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر تایوان گرژییەکانی چین و ژاپۆن زیاتر دەبن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مادورۆ بۆ ترەمپ: بەڵێ بۆ ئاشتی
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا فڕۆکەی ئێف-35 بە سعودیە دەفرۆشێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی ئەنجام دەدەین
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت





