هاکان فیدان: سێ ڕێگا لەبەردەم پەکەکەدان و دەبێت یەکێکیان هەڵبژێرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 نیسان

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و لۆگۆی پارتی کرێکارانی کوردستان
ئاڤا نیوز
هاکان فیدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، پێویستە دەستبەجێ پەکەکە خۆی هەڵوەشێنێتەوە و چەک دابنێت، "چۆن داعش لە سووریا لە سیستەم دەرچوو، ئاواش دەبێت پەکەکە لە سیستەم دەربچێت".
چیرۆکی سەرەکی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی دەوحەی قەتەری کرد و لەگەڵ شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوانیان، کاری هاوبەش و پرسە نێودەوڵەتییەکانی وەک غەززە و سووریایان تاوتوێ کرد.
لێدوانی فەرمی: فیدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرسی پەکەکە گوتی: "چۆن داعش لە سووریا لە سیستەم دەرچوو، ئاواش دەبێت پەکەکە لە سیستەم دەربچێت، ئینجا ئەوە یا بە ویستی خۆی بە" سوڵح بێت، یان بە ئاشتی لەو کارە دەردەچێت، یاخود بە ڕێگەیەکی دیکە ئێمە دەریدەکەین".
- پەکەکە پێویستە بەدەم ئەو بانگەوازە بێت، کە بۆی هەڵوەشاندنەوەی کراوە، دەستبەجێ خۆی هەڵوەشێنێتەوە و چەک دابنێت".
- چاوەڕێین پەکەکە ڕێگر نەبێت لە گەڕانەوەی ئاشتی بۆ خاکی تورکیا و ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە، ئەگینا ئێمە ئیرادە و توانای ئەوەمان هەیە کە بەردەوام بین لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە".
لەلایەکی دیکەوە: فیدان باسی لەو ڕێککەوتنەی نێوان هەسەدە و ئیدارەی نوێی سووریا کرد و گوتی: چاوەڕێین خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت، " دەبێت خاکی سووریا لە تیرۆر پاک بکرێتەوە"، بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەین یەک پارچەیی خاکی سووریا بکرێتە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
40 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کانوونی یەکەم
سەرکردەیەکی حەماس لە غەززە کوژرا






