
ئاڤا نیوز
هەفتەی داهاتوو لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەبارەی کێشەی مووچە دەکرێت، دادگەی فیدراڵی و وەزارەتەکانی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەی مووچە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر هێڵە. حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەوڵدایە بەیەکجاری کێشەی مووچە لەگەڵ حکومەتی عێراق چارەسەر بکات. دابەشکردنی مووچە لە دەستی خۆی بمێنێتەوە و وەزارەتی دارایی عێراق بە پڕۆژەی (هەژماری من) ڕازی بکات.
بۆچی گرنگە: بەهۆی ئەوەی هەرسێ لایەنی بڕیاربەدەست لە کۆبوونەوەکەدا بەشداردەبن، چارەنووسساز دەبێت و بڕیاری تێدا دەدرێت.
چارەسەرە: وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پرۆژەی (هەژماری من) وەکو چارەسەر بۆ دابەشکردنی مووچە پێشنیاز دەکات، پێیوایە هیچ ڕێگرییەک نییە بۆ پشتبەستن بەو پرۆژەیە، بەوپێیەی پرۆژەیەکی پێشکەوتووی بانکی و پەسەندکراوی بانکی ناوەندیی عێراقە.
لێدوانە فەرمییەکان:
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر هێڵە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە.
هاوڕێ تۆفیق، بهرپرسى پهیوهندییهكانى سهرۆكایهتیى كۆمارى عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: هەفتەی داهاتوو ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی ههرێمی کوردستان، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگەی فیدراڵی لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگە و چارهسهركردنی كێشهی مووچه بۆ مانگەکانی داهاتوو کۆدەبنەوە.
مهولوود سابیر، بەڕێوەبهری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: پرۆژەی هەژماری من باشترین چارهسهرە بۆ دابهشكردنی مووچه و بانكی ناوهندیی عێراق ڕهزامهندی لەسەر داوە.
ئهوهی پێویست بیزانیت: تاوەکو ئێستا 233 ههزار فهرمانبهر لە پرۆژەی هەژماری من تۆماركراون. پرۆسەکە بەردەوامە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ هەموو مووچەخۆران حیسابی بانکیان بۆ بکرێتەوە، ئەو بانکانەی لە ( هەژماری من ) بەشدارن، مۆڵەتپێدراوی بانکی ناوەندیی عێراقن و بەشێکن لە پرۆسەی ( توطين) کە لە ناوچەکانی دیکەی عێراق کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
قەیرانی سووتەمەنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نەجەفی پەکخست
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە ئەنبار سەرکردەیەکی داعشیان دەستگیر کرد
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
1 کاتژمێر لەمەوپێش
مریشکی "کۆستکۆ" ڕووبەڕووی سکاڵای یاسایی دەبێتەوە بەهۆی بوونی بەکتریای سالموونێلا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 شوبات
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە




