ئاڤا نیوز
گەلەرییە بەناوبانگ و تاقانەکەی هەڵەبجە، دوای چوار ساڵ کارکردن داخرا. خاوەنەکەشی بە پێنج ملیۆن دینار قەرزەوە لێی هاتەدەر. گەلەرییەکە لە پێشانگایەکی مێژوویی، ڕۆشنبیری و هونەری شاری هەڵەبجە بوو.
لێدوانی فەرمی: ئارام شەمێرانی، خاوەنی گەلەرییەکە بۆ ئاڤا قسەی کردووە و دەڵێ، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا 97 چالاکی ڕۆشنبیری ساز کردووە و نزیکەی شەش هەزار فۆتۆی هەڵەبجەی تێدا کۆکردووەتەوە.
- دیوانی چەندین شاعیری دیاری هەڵەبجەی بە هاوکاری ماددی کەسانی خێرخواز چاپ کردووە.
- زنجیرە کتێبی "هەڵەبجە ناسی" بە 15 بەرگ چاپ کردووە، لەگەڵ ژمارەیەک کتێبی تر لەسەر هونەرمەندان و کەسایەتییەکانی هەڵەبجە.
هۆکارە زانراوەکان: لەبەرئەوەی گەلەرییەکە حکومی نەبووە و ئارام شەمێرانی خۆی دایناوە، بۆیە داخراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەمێرانی پێشتر داوای لە دیوانی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە کردووە لەڕووی داراییەوە یارمەتی بدەن و هاوکاری مانگانەی بۆ ببڕنەوە، بەڵام تەنها 150 هەزار دیناریان بۆ بڕیوەتەوە.
- داوای کردووە ئەرکی چاپکردنی کتێبەکانی بگرنە ئەستۆ، بەڵام بۆیان نەکردووە.
- داوای لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە کردووە زەوییەکی بۆ دابین بکەن بۆ ئەوەی خانووێکی بۆ گەلەرییەکە لەسەر دروست بکات، بەڵام زەوییان پێنەداوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئارام شەمێرانی دەڵێ، "کاتی خۆی ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆم فرۆشت تاوەکو گەلەرییەکەم پێ دامەزراند، ئامادەش بووم ئەگەر زەویم پێبدەن خانووەکەشم بفرۆشم بۆ ئەوەی بینایەکی بۆ دروست بکەم بەس داینەخەم، بەڵام چی بکەم هیچیان بۆ نەکردم، تەنانەت ئێستا پێنج ملیۆن دینار لەسەر گەلەرییەکە قەرزارم".
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە ئاڤای گوت: پێدانی زەوی کۆمەڵێک ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی تایبەتی هەیە و بەپێی ئەو ڕێنماییانە دەتوانن زەوی بدەن.
لەهەمان کاتدا: بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەش سەبارەت بە چاپکردنی کتێبەکانی بە ئاڤایان گوت: لەبەر نەبوونی بودجەی پێویست، ناتوانن ئێستا هیچ جۆرە کتێبێک چاپ بکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق ستایشی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەم دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- کولتوور
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
- کولتوور
- 13 تشرینی یەکەم
شەش شوێنەواری مێژوویی ئامێدی نۆژەن دەكرێنەوە
- کولتوور
- 10 تشرینی یەکەم
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
- کولتوور
- 9 تشرینی یەکەم
دابەشکردنی خەڵاتەکانی نۆبڵ 2025 بەردەوامە