
دیمەنی زەویی ئامادەکراو بۆ دابەشکردنی لە سنووری هەولێر، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
وردبینی لە بەشێکی دیکەی فۆڕمی فەرمانبەران و خانەنشینان تەواو بووە، ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت و دواتر زەوییان بۆ دابین بکرێت.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 277 هەزار خانەنشینی شارستانی و سەربازی هەیە، بەشێكیان ل ەوەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون، بەشێک دەبن لەو 200 هەزار کەسەی زەوییان پێدەدرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە وردبینی لە 23 هەزار فۆڕمی فەرمانبەران و خانەنشینان تەواوبووە، واژۆکراون، بڕیارە سبەی پێنجشەممە بە پۆستە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤای گوت، "ئەمڕۆ یان سبەی فۆڕمی زیاتر لە 23 هەزار و 400 کەس کە نزیکەی 16 هەزاریان خانەنشینن ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت، بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت و دواتر بگەڕێنرێتەوە شارەوانییەکان."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






