
لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردە سەرجەم قوتابیانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی ئاگادار دەكاتەوە لەڕێگەی لینی فەرمی وەزارەتەوە، شوێن و هۆڵی تاقیكردنەوەكانی وزاری بزانن.
وێنە گەورەكە: 2025.6.1 تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی كۆتایی ساڵی خوێندنی 2024-2025ـی قۆناغی 12ـی ئامادەیی بەهەموو بەشەكانییەوە دەستپێدەكات، تاقیكردنەوەكان كاتژمێر 8:00ـی بەیانی دەستپێدەكات و قوتابی پێویستە نیوكاتژمێر زووتر لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوە ئامادەبن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەکی بڵاوكردووەتەوە و داوا لە سەرجەم قوتابیانی پۆلی 12 دەكات، لەڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە، بەپێی پارێزگاكان، دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیكردنەوەی وزاری بزانن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی پەروەردە داوا لە قوتابیان دەكات، ڕۆژێك پێش ئەنجامدانی یەكەم تاقیكردنەوە، سەردانی هۆڵەكانیان بكەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و هەبوونی ناوەكانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی خولی یەكەم، لەكاتی بوونی هەڵە لە زانیاریی زمانی خوێندن و ئایینی قوتابی، پێویستە قوتابیەكە بەزووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سنووری خۆی بكات بەمەبەستی ڕاستكردنەوەی زانیارییەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
58 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






