هێڵکێشانێک بە ژێر وتارەکەی سوودانی دا

هێڵکێشانێک بە ژێر وتارەکەی سوودانی دا

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆش؛ وەک ڕۆژانی تر سەعات شەشی بەیانی چوومە سەر وتارەکانی بیروڕای ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط) کە لەسەری سەرەوەدا ووتارێکی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دانرابوو ، کە تایبەتی کردبوو بە کۆنگرەی سەرانی عەرەب لە بەغدا لە 2025-05-17.

وا بەباش دەزانم بەر لەچوونە ناو باسەکەمەوە سەرنجی خوێنەران بۆ دوو شت ڕابکێشم:

یەکەم: شێوازی نووسینەکەم لێکدانەوەو کۆمێنت نیە، بەڵکو هێڵکێشانێکی مانادارە بەژێر ژمارەیەک دێڕو چەمک و دەستەواژەی ناو ووتارەکەی سودانی. بڕواشم وایە بۆ تێگەیشتنی بێ پەردەو بێ مانۆر لە دنیابینی و ئایدۆلۆژی و  فەلسەفەی فەرمانڕەوایی و بەتایبەت لە بابەتی تیۆری (دەوڵەت - نەتەوە) قووڵبوونەوەو تێگەیشتن لە دەستەواژە و چەمکەکانی بەپێویست دەزانم، بە تایبەت، کە ناوبراو ئێستا سووکانی حکومەتی عیراقی بەدەستەوەیە. دڵنیام کە میتۆدی کارکردنەکەم لەسەر ئەو ووتارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێخۆشکەر دەبێ تا خوێنەران لە ئاراستەی ووتارەکەی سوودانی ورد تێبگەن و لەخۆیان بپرسن داخۆ ئەوە سەرۆکی وەزیرانی بەغدا لە میانی چەمک و دەستەواژەو دەربڕینەکان چ شوناسێک و پێناسەیەک بەو دەوڵەتە دەبەخشێ کە پێی دەووترێ دەوڵەتی عێراق؟

دووەم: چونکە ووتارەکە هی سەرکردەی دەوڵەتێکی عەرەبە؛ بۆیە بیرکردنەوەی پشتی نووسینەکەو  داڕشتنەکەشی بە کۆنکرێتی لە پێشینەیەکی عەرەبی (عەرەبانەوە) هاتووە، بەڵام هێڵکێشانەکەی منیش بەکوردییە؛ بۆیە وام بەباش زانی، کە تەنیا پشت بە وەرگێڕانی  چەمک و دەستەواژە بەکارهێنراوەکان بۆ زمانی کوردی نەبەستم، نەوەکا کەچ تێگەیشتنێک یان ئاڵۆزیێک لە مانادا دروست بکات ، بۆیە بەدروستترم زانی، کە دەقە عەرەبیەکانیشی لەپاڵدا تۆماربکەم. هیوادارم باری خوێنەرانم قودس نەکردبێ .

ناونیشانی ووتارەکە ،  لوتکەی بەغدا: بەرەو ڕێبازێکی عەرەبی نوێ (قمة بغداد: نحو نهج عربي جدید).

ووتارەکە کۆنگرەکردنەکە بە دەرفەتێکی مێژوویی بۆ نوێکردنەوەی پڕۆژەی کاری هاوبەشی عەرەبی (فرصة تاریخیة لتجدید مشروع العمل العربي المشترک) دادەنێت.

لەووتارەکەدا هاتووە؛ بەرەو بوونیادنانی سیستمێکی هاوکاری عەرەبی کاراو هەمەگیر (نحو بناء منظومة تعاون عربي فعالة وشاملة).

لە ووتارەکەدا هاتووە؛ ئێمە ئەمڕۆ پێویستیمان بە گووتارێکی عەرەبی بەرپرسیارانە هەیە( نحن بحاجة الى  خطاب عربي مسؤول).

لە ووتارەکەدا هاتووە؛ پتەوکردنی کاری عەرەبی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پایتەختەکانی عەرەب لە کەنداوەوە تا ئۆقیانووس دەستپێدەکات (ان تعزیز العمل العربي یبدأ من تقویة العلاقات بین العواصم العربیة، من الخلیج الی المحیط).

لە ووتارەکەدا هاتووە؛ دەست تێوەردانە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان - تەنیا هەڕەشە لە ئاسایشی گەلەکان ناکات، بەڵکو هەڕەشە لە ویستی بە کۆمەڵیشمان دەکات وەک نەتەوە(التدخلات الاقلیمیة و الدولیة- تهدد لیس فقط أمن هذە الشعوب ، بل ارادتنا الجماعیة کأمة).

لە ووتارەکەدا هاتووە؛ کاتی دەستپێشخەریەکی یەکگرتووانەی عەرەبی هاتووە (أن الوقت قد حان لاءطلاق مبادرة موحدة …..).

لە ووتارەکەدا هاتووە؛ ئاسایشی نەتەوەیی عەرەب یەکپارچەی کەرتنەکراوە ، کە بەبێ هاوکاری کردارەکی، سیاسەتە هاوسەنگەکان، و بەبێ دامەزراوەی بەهێز، کە بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوە وەدی نایەت ( إن الامن القومي العربي کل لا یتجزأ ، ولایمکن ان یتحقق من دون تعاون فعلي، وسیاسات متوازنە، و مؤسسات قویة تحمی المصالح العلیا للامة).

لە ووتارەکەدا هاتووە؛ بەغدا، پایتەختی بیری عەرەبی و مێژووی هاوبەش، باوەشی بۆ لوتکەی عەرەب دەکاتەوە (ان بغداد، عاصمة  الفکر العربي والتاریخ المشترک ، تفتح ذراعیها لقمة  العرب  …….).

شەیری بکە لە: