
دیمەنی کەمئەندامێک. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوو بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە بۆ بەرژەوەندی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت دەركرابوون، كەوتنە بواری جێبەجێ كردنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ 2025-05-11، وەزارەتی داد ژمارە 333ـی ڕۆژنامەی (وەقایعی كوردستان)ـی بڵاوكردەوە و دوو بڕیاری تایبەت بە لێخۆشبوون لەبەرژەوەندی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەتی تێدایە، کە پەیوەستن بە پێشینەی هاوسەرگیری و قەرزی بچووك.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بڕیاری یەكەمی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، بریاری لێخۆشبوونە لە گەڕاندنەوەی بڕە پارەی پێشینەی هاوسەرگیریی ماوە بۆ سوودمەندانی كەمئەندامان كە پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیریان وەرگرتووە. هەرچی بڕیاری دووەمیشە؛ تایبەتە بە لێخۆشبوون لە گەڕانەوەی بڕی پارەی قەرزی بچووك بۆ ئەو كەمئەندامانەی كە كۆچی دواییان كردووە و تا ئێستا پابەندی گەڕانەوەی قەرزەكانیان لە ئەستۆ مابوو كە ژمارەیان 59 سوودمەندە.
زانیاریی زیاتر: پێشتر وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ڕاسپێردرابوو بە دەركردنی ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاری لە جێبەجێكردنی بریارەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






