
چەند کرێکارێکی بیانی لەکاتی کارکردن. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ڕێكارەكانی هێنانی كرێكاری بیانی قورستر دەكات ئەوەش لەپێناو هاندانی دەستی كاری خۆماڵی لەلایەك و ڕێگریكردن لە مانەوەی كرێكارانی بیانی لەكاتی تەواوبوونی گرێبەستی كاركردنیان لەلایەكی دیكەوە.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ڕێنمایی ژمارە 3ـی ساڵی 2025ـی دەركرد تێیدا ڕێنماییەكانی كاركردنی كرێكاری بیانی لە هەرێمی كوردستان هەمواركراوەتەوە و ڕێكارەكان قورس كراون. ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێنماییەكە لە ژمارە 333ـی ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، واتە لە ڕۆژی بڵاوكردنەوەی لە وەقایعی كوردستان دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بڵاوكراوەی فەرمی: بەگوێرەی هەموارەكە كۆمپانیای مۆڵەپێدراو بۆ هێنانی كرێكاری بیانی، پێویستە بڕی 65 ملیۆن دینار، وەك دەستەبەری بانكی دابنێت كە 26 ملیۆن بەشێوەی نەختینە و 39 ملیۆنیش بەشێوەی خیتابی دەستەبەری، لەكاتی پابەند نەبوونی بە یاسا و ڕێنماییە كارپێكراوەكان، ئەوا بڕە پارەكەی بۆ ناگەڕێندرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی هەموارەكە، خاوەن پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و ئەوانەی كار بە كرێكاری بیانی دەكەن پابەند كراون بە دانانی بڕی 650 هەزار دینار تاوەكو ملیۆنێك و 300 هەزار دینار بۆ هەر كرێكارێك بەپێی خەرجیی وڵاتەكەی خۆی وەك بارمتە لە بانكە حكومییەكان بۆ دەستەبەركردنی مافی كرێكاری بیانی.
هۆكارە زانراوەكان: دەرچوونی ئەو ڕێنماییە، لە پێناو گەڕاندنەوەی كرێكارە بۆ وڵاتی خۆی دوای كۆتاییهاتنی ماوەی گرێبەستەكەی، بەمەبەستی ڕێگریكردن لە مانەوە دوای تەواوبوونی مافی مانەوە، كە زۆرجار ئەو حاڵەتە دووبارە دەبێتەوە، كە جگە لە تەسكردنەوەی هەلی كار بۆ هاووڵاتیانی كوردستان، چەندین كێشەی كۆمەڵایەتی، یاسایی لێ كەوتووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت






