
دیمەنی بەندکراوێک لە زیندان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لێبووردنی تایبەت بۆ ژمارەیەک بەندکراو دەردەکرێت، ئەو زیندانیانەی حوکمی لەسێدارەدان و نەخۆشی درێژخایەن و قورسیان هەیە ئازاد دەکرێن.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ناوی 100 بەندکراوی بە لیژنەی پشکنبینی وەزارەتی تەندروستی داوە، سەرجەمیان حوکمی لەسێدارەدان و نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، بۆ ئەوەی پشکنینی نەخۆشیان بۆ بکرێت، بەگوێرەی ئەنجامی پشکنینەکان و خراپی دۆخی تەندروستییان بڕیار لەسەر ئازادکردنیان دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەشێک لەو بەندکراوانە ڤایرۆسی جگەر، شێرپەنجە و شەلەل دەماغیان هەیە، یان جەڵتە لێی داون و لەسەر عەرەبانەن ئازاد دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: هەفتەی داهاتوو لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە کۆبوونەوەیەک دەکرێت بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ئازادکردنی بەشێک لەو بەندکراوە بدرێت، کە نەخۆشییەکەیان لە ئاستێکی بەرزداریە و دۆخیان خراپە. ئاڤا لە سەرچاوەیەکی نێو لیژنەکەوە زانیویەتی، ئەو بەندکراوانەی لێبووردنە تایبەتەکە دەیانگرێتەوە ژمارەیان 14 کەسە.
هۆکارە زانراوەکان: بەندکراوەکان دۆخی تەندروستیان زۆر خراپە، بەتەواوی پەکیان کەوتووە و هیچ چارەسەرێکیان نییە، ئامانجی ئازادکردنیشیان ئەوەیە ئەو تەمەنەی ماویانە لەنێو کەسوکاریان بەسەری ببەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






