
ئاڤا نیوز
پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' ئەنجامی کۆنگرەی 12ی خۆی ئاشکرا کرد و چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژانی 5 تا 7ـی ئایاری ئەمساڵ کۆنگرەی 12ـی پەکەکە لە یەک کاتدا لە دوو ناوچەی جیاواز بە هۆکاری ئەمنی بەسترا، بە کۆی گشتی 232 نوێنەر بەشداربوون، ئەمڕۆش ئەنجامی کۆنگرەکەی ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' لەبارەی کۆنگرەکە ڕایگەیاند:
٠ کۆنگرە هەیکەلی تەشکیلاتی پارتی هەڵوەشاندەوە، کۆتایی بە خەباتی چەکداری و هەموو ئەو چالاکییانەی بەناوی پەکەکەوە ئەنجام دەدرا هێنا، بڕیارماندا خۆمان هەڵبوەشێنینەوە و چەک دابنێن.
٠ بڕیاری کۆنگرەکەمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتی و کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری، بناغەیەکی تۆکمە بۆ ئاشتی بەردەوام و چارەسەری دیموکراسی دەڕەخسێنێت، جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی کە قسەیان لەسەر دەکرێت، پێویستی بە بەڕێوەبردن و ئاراستەکردنی پرۆسەکە هەیە، هەروەها پێویستی بە داننان بە مافە سیاسییە دیموکراسیەکان و گەرەنتی یاسایی دروست هەیە.
٠ داوا لە حکومەت و لایەنی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن و پارتە سیاسییەکانی نوێنەرایەتی لە پەرلەمان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هەموو لایەک دەکەین کە بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و بچنە ناو پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی.
٠ داوا لە زلهێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەین، کە بەرپرسیارێتی ئەو سیاسەتە جینۆسایدانەی کە لە سەد ساڵی ڕابردوودا دژی گەلەکەمان ئەنجام دراوە، لە ئەستۆ بگرن و ڕێگری لە چارەسەری دیموکراسی نەکەن و پاڵپشتی بوونیادنەر بۆ پڕۆسەکە بکەن.
زانیاریی زیاتر: پەکەک لە کۆنگرەی 12ـدا، کوژرانی دوو سەرکردە و دامەزرێنەری پارتەکەی بەناوەکانی عەلی حەیدەر قەیتان و رەزا ئاڵتون ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە






