
کێڵگەیەکی نەوتی کەرکووک. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
دوای وەستانیان بۆ ماوەیەک لە کارکردن و بەرهەمهێنانی نەوت، کۆمپانیای نەوتی باکوور تەواوبوونی ڕێکارەکان بۆ دووبارە بەرهەمهێنان لە سێ بیرە نەوتی کێڵگەی بای حەسەن لە پارێزگای کەرکووک ڕادەگەیەنێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە حکومەتی عێراق و کۆمپانیای بریتیش پیترۆلیۆم (BP) بۆ پەرەپێدانی هەر چوار کێڵگە نەوتییەکەی کەرکووک، ڕێککەوتنێکیان بۆ ماوەی 25 ساڵ واژۆکرد، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی کەرکووک لە 308 هەزار بەرمیلەوە بۆ 420 هەزار بەرمیل زیاد دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: یاسین جومعە، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆمپانیای نەوتی باکوور ڕایگەیاند، تیمی ئەندازیاریی کۆمپانیاکەیان هەموو ئاستەنگییەکانی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی ڕاستەقینەی نەوتییان لە سێ بیرە نەوتی کێڵگەی بای حەسەن تەواوکردووە، ئەوەش هۆکار دەبێت بۆ دووبارە دەستکردنەوە بە بەرهەمهێنانی نەوت و زیادکردنی بەرهەمهێنان.
زانیاریی زیاتر: ئەم هەنگاوانە هاوکاتن لەگەڵ سیاسەتی حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و پشتبەستن بە توانای ناوخۆیی بۆ چارەسەری ئاستەنگییەکان کە بۆ بیرە نەوتییەکان دێنە پێش، هاوکات چاکسازیی و پاکسازیی کێڵگە نەوتییەکانیش کە ماوەیەکە دەستیانپێکردووە، مەترسی ڕووداوی نەخوازراو کەمدەکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە






