
دیمەنی گەنمی جووتیارانی کوردستان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ زیادکردنی بڕی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لەلایەن بەغداوە دەکات، وتەبێژی وەزارەتی کشتووکاڵ دەڵێت 'لەم ڕۆژانە بڕیارێک دەدرێت'.
وێنە گەورەکە: عێراق بڕیاری وەرگرتنی سێ ملیۆن تۆن گەنمی داوە، لەو بڕەش 400 هەزار تۆن لە هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم بڕەی پێ کەمە و داوای زیادکردنی دەکات.
لێدوانی فەرمی: هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتووکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمساڵ بەبێ ڕەچاوکردنی پلان، عێراق هەموو گەنمی جووتیارانی شارەکانی ناوەڕاست و خواروو وەردەگرێت، ئێمەش نووسراوێکمان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە، بۆ ئەوەی ئەوانیش ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی بکەن، بۆ ئەوەی بە هەمان تایبەتمەندی سەرجەم گەنمی جووتیارانی ئێمەش وەربگرن.
وتەبێژی وەزارەتی کشتووکاڵ زیاتر وتی، لیژنە تەکنیکییەکەی ئێمە کە لە وەزارەتەکانی کشتووکاڵ و پلاندانان و بازرگانی پێکهاتووە، لەگەڵ لیژنەی تەکنیکی عێراق گفتوگۆیان لەمبارەیەوە کردووە، لەم چەند ڕۆژەدا بڕیار لەسەر زیادکردنی بڕی گەنم و وەرگرتنی هەموو گەنمی جووتیارانی هەرێم دەدەن.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی پێشبینییەکانی کەشوهەواوە ئەمساڵ حکومەتی عێراق، پلانی چاندنی لە نۆ ملیۆن دۆنم زەوییەوە بۆ چوار ملیۆن و 500 هەزار دۆنم زەوی کەمکردەوە، هەروەها پلانی وەرگرتنی گەنمی لە شەش ملیۆن تۆن بۆ سێ ملیۆن تۆن کەمکردەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: ساڵانە لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن دۆنم زەوی بە گەنم دەچێنرێت، لە ناوچە باراناوییەکان ملیۆنێک و 400 هەزار دۆنم، 880 هەزار دۆنمیش بەراو، نزیکەی ملیۆنێک دۆنمیش لەو ناوچانەی بارانی لێ نابارێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 11 سایلۆی گەورە لە هەرێمی کوردستان هەیە، کە توانای خەزنکردنی نزیکەی یەک ملیۆن تۆن گەنمی هەیە.
باکگراوند: ساڵی 2024 حکومەتی عێراق 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 40 خولەک لەمەوپێش
لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
57 خولەک لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە






