
هەمیشە وتراوە یەكگرتوویی و یەكدەنگی خەڵكی كوردستان زامنی زۆرێک لە سەركەوتنەكان دەكات و مایەی چنینەوەی دەستكەوتی زیاتر و گەیشتنە بە ماف و خەونەكانی خەڵكی كوردستان.
ئەو راستیەی سەرەوە چەند راستبێت ئەوا لە پرسە دەرەكییەكاندا سەد هێندە دەبێتە راستییەكی ڕەوانتر، ئەمەش واتە یەكریزی ئەوەندەی پرسێكی دەرەكیە، ناو خۆیی نیە.
ئەگەر تەماشای میللەتانی دەوروبەریشمان بكەین دەبینین هەموو هێزە سیاسییە جیاوازەكان لەكاتی قەیران و ئاریشەی دەرەكی دەچنەوە پاڵ یەك وپشتیوانی یەكدی دەكەن، نەک دژایەتی و ململانێ.
لەماوەكانی رابردوودا یەكێک لە هۆكارەكانی چارەسەرنەبوونی كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا بە كێشەی ماددەی 140 و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم تا پرسی بودجە و مووچە، نەبوونی ئەم یەكدەنگییە بووە لەبەرامبەر بەغدا و گواستنەوەی ململانێ سیاسییەكانمان بووە بۆ دەرەوەی جوگرافیای هەرێمی كوردستان، هەڵەی كوشەندە.
هەرێمی كوردستان وەک قەوارەیەكی سیاسی فرەحزبیی دیموكراتیی، خاوەنی پەرلەمانی خۆیەتی، كە تیایدا هەموو رەنگ و دەنگ و لایەنە جیاوازەكان بەشدارن، ئەمەش بۆ ئەوەی هەموو ململانێ سیاسییەكان و رەخنەكان لەوێ یەكلابكرێنەوە.
بۆیە هەموو رەخنەگرتن و فشار دروستكردنێک لە بەغداوە بۆ سەر هەرێم لەلایەن هەندێ كەسایەتی و لایەنی سیاسیی جگە لە هەڵەیەكی سیاسی كە بە زیانی میللەتەكەمان تەواو دەبێت، هیچی تر نییە. ئەزموونی ساڵانی رابردووش ئەمەی سەلماندووە.
هەر ململانێیەكی سیاسی و رەخنە و فشارێک لەناو حەرەمی پەرلەمانی كوردستان و لە جوگرافیای ناوخۆیی ئەم قەوارەیەدا دەشێ بە قازانجی هەرێمەكە و خەڵكەكەی بشكێتەوە و ئەزموونەكە بەهێزتر بكات وەك پرۆسەیەكی دیموكراتی، بەڵام لە بەرامبەردا بردنە دەرەوەی ئەو ململانێ سیاسیانە بەرەو بەغدا یان بۆ دەرەوەی سنوورەكانی ئەم قەوارەیە، بێجگە لە زیان و شكست بۆ هەمووان هیچ دەرەنجامێكی دیكەی نابێت.
بۆیە یەكێک لەو گفتوگۆ گرنگانەی دەبێت لەناو جڤاتی ئێمە و میدیای ئێمەدا بخرێتە گەڕ و قسەی لەسەر بكرێت ئەوەیە ئایا لەو جیاوازی و ململانێ ئیداری و سیاسی و داراییانەی لە نێوان هەرێم و بەغدادا هەیە ئێمە وەک كورد و دانیشتووانی ئەم هەرێمە دەبێت لایەنی كام لا بگرین؟
ناكرێت تۆ وەک دانیشتوویەكی ئەم هەرێمە هێشتا لەوە تێنەگەیشتبیت هەمو ئەم پرسانە وردەكاریەكانییان هەرچی و چۆنێک بێت بەڵام دواجار رەهەندی سیاسییان هەیە و بە شێكە لەو ململانێیەی لەنێوان میللەتاندا هەیە و دەبێ هاووڵاتییان بەم هۆشیاریەوە مامەڵە بكەن.
ئەم هۆشیارییە جەماوەریی و نەتەوەییە یەكێكە لەو پرس و گفتوگۆ بە پێز و گرنگانەی راستەوخۆ پەیوەندی بە خەڵكی كوردستانەوە هەیە، نەك ئەو پرسە دەرەكیانەی هەندێک میدیای نابەرپرس بۆ سواڵی ڤیو دەیسەپێنێت بەسەر جڤات و كۆمەڵگەی ئێمەدا و خەڵك لە پرسە سەرەكییەكانی لا دەدات.
بۆیە ئێمە لە ئاڤا میدیا هەمیشە بێ رتوش و راشكاوانە ئاراستەی ئیشكردنمان لەسەر پرسە ناوخۆییەكان و ئەو بابەتانە بووە كە راستەوخۆ پەیوەندی بە چارەنووسی میلەتەكەمانەوە هەیە و گفتوگۆكانمان بەو ئاڕاستەیەدا بووە و ڕای خۆشمان لەو بارەوە هەبووە.
ئێمە دەزانین بە چەندین هۆكار جۆرێک لە دابەشبوون هەیە لە ئاریشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، بە تایبەت لە بابەتی مووچە و بودجە، لەوانەش هۆكاری سیاسی و نەبوونی هۆشیاریی تەواو و كەمی زانیاری و هەروەها فەوزای میدیایی و سیاسیی و تێكەڵاوبوونی راستی و ناراستییەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
شەوی سووری كریپتۆ: چۆن ترەمپ بازاڕی بیتکۆین و دراوە ئەلیكترۆنییەكانی هەژاند؟
11 تشرینی یەکەم
ڕۆژی جیهانیی دەرووندروستی: قەیرانە نێوخۆییەکان مەترسین لەسەر دەروونمان، چۆن؟
10 تشرینی یەکەم
لابردنی سفرەکان لەسەر دراو: چارەسەرێکی ڕیشەیی یان کات کوشتنێکی ژمێرەیی؟
10 تشرینی یەکەم
مەسرور بارزانی، هێزێک بۆ گۆڕینی قەیران بە بونیادی ستراتیژی
9 تشرینی یەکەم
لە هەردوو ستادیۆمی ئامەد و وانەوە؛ جاڕدانی مانیفێستی کوردبوون
7 تشرینی یەکەم
دۆخی عێراق و هەڵبژاردنەکان و دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ
1 تشرینی یەکەم
هاوپەیمانێتیی کۆمەڵەی ئاسایشی هەرێمی؛ سعوودیە – پاکستان
1 تشرینی یەکەم
شیكردنەوەی فراوانی ڕێككەوتنی نەوتی هەولێر و بەغداد (ئەیلوولی 2025)
28 ئەیلوول
کارتی زێڕینی ترەمپ: ستراتیژییەکی نوێ بۆ ڕاکێشانی سەرمایە
27 ئەیلوول
25/9 - ڕۆژی سەربەخۆیی کوردستان
25 ئەیلوول