وەزارەتی دارایی عێراق دەنگۆی پێدانی مووچە بە هاووڵاتیانی سووریا ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 12 ئایار
دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، "پارەمان بۆ مووچەی هاووڵاتیانی سووریا دابین نەکردووە و ئەو دەنگۆیانەش لەمبارەیەوە درۆ و چەواشەکاریین".
چیرۆکی سەرەکی: پێشتر قەتەر بڕیاری دابوو لە خەرجکردنی مووچەی هاووڵاتییانی سووریا هاوکاریی حکومەتی ئەو وڵاتە بکات، دوای ئەوە دەنگۆیەکی دیکە لە عێراق بڵاوبوویەوە، گوایە حکومەتی عێراق هاوشێوەی قەتەر و بە بڕی چوار تریلیۆن دینار یارمەتیی حکومەتی سووریا دەدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی بە تەواوی ئەو زانیارییە چەواشەکارانە و ئەو دەنگۆ خراپانە ڕەتدەکاتەوە کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبوونەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن، وەزیری دارایی ڕازی بووە بە پێدانی مووچە بە هاووڵاتییانی سووریا.
- سیاسەتە داراییەکان لەسەر بنەمای پێوەرەکانی پیشەیی و تەنیا بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان دامەزراوە و هیچ بڕیارێک سەبارەت بە مووچە یان هاوکاری دەرەکی نادرێت مەگەر لە چوارچێوەی فەرمی پەسەندکراودا نەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 11-05-2025، حکومەتی قەتەر بڕیاریدا ماوەی سێ مانگ بە بڕی 29 ملیۆن دۆلار مانگانە یارمەتیی حکومەتی سووریا بدات لەپێناو پارەدارکردنی مووچەی فەرمانبەرانی، ئەگەریش هەیە ماوەکە زیاد بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی گۆرانیی "یەکگرتنی کورد" بڵاو دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێكدا زیاتر لە 1400 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سۆران جێبەجێکراون
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی پەیامێک بۆ وڵاتانی بیانی دەنێرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆنگۆ زیاتر لە 200 کەس بەهۆی داڕمانی کانێک گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێمپایەر وۆڕڵد خەڵاتێکی بەناوبانگی بردەوە






