پۆلیسی ڕاپەڕین ئافرەتێک دەستگیر دەکات کە دەستی هەبووە لە سووتاندنی بازاڕی حاجیاوا
- هەواڵ
- 12 ئایار

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین
ئاڤا نیوز
پۆلیسی ڕاپەڕین ئافرەتێک دەستگیر دەکات بەهۆکاری ئەوەی دەستی هەبووە لە سووتاندنی ژمارەیەک دوکان لە قەزای حاجیاوا. ئافرەتەکە دانی بە تاوانەکەی ناوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 25ی4 ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە قەزای حاجیاوای دەڤەری ڕاپەڕین ڕووی دا و زیاتر لە پێنج دووكان كە كۆنەفرۆش بوون، بە تەواوی كەلوپەلەكانیەوە سووتان و خاوەنەكانیان هیچیان بۆ دەرنەچوو و زیانیش بە چەند دوكانێكی دیكەش كەوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پۆلیسی ڕاپەڕین هەر ئەوكات دەستی بە لێكۆڵینەوە كرد بۆ ئەوەی هۆكاری ئاگرەكە بزانن بۆیان دەركەوتووە كە ئافرەتێك بە دەستی ئەنقسەت ئاگری لەو دووكانانە بەرداوە و زیانی بەو كاسبكارانە گەیاندووە.
ئەمەش بزانە: لەو كاتەوە تاوەكو ئەمڕۆ پۆلیس بەدوای ئەم ئافرەتەدا دەگەڕا و ئەمڕۆ دەستگیركرا.
لێدوانی فەرمی: عەقید شۆڕش ئیسماعیل، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئافرەتەكە دانیشتووی ڕانیەیە و تەمەنی 42 ساڵە و ناوی (ش، س، ع)، لە بازاڕی حاجیاوا كاری دەستگێڕی كردووە و دەستی داوەتە پەڕۆیەك و ئاگری لە پەڕۆكە بەرداوە و خستوویەتە نێو یەكێك لە دووكانەكان، بەو هۆیەوە ئەو ئاگرە گەورەیە و زیانە زۆرەی لێكەوتووەتەوە.
- ئافرەتەكە دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و گوتوویەتی كە مەبەستی بووە ئەو ڕیزە دووكانە بە تەواوی بسووتێنێت.
- لە لێكۆڵینەوەكاندا ئافرەتەكە وا خۆی دەرخستووە كە نەخۆشی دەروونی هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی پشڕاستی نەخۆشییەكەی بكرێتەوە، نێردرا بۆ لیژنەی پزیشكی بۆ ئەوەی بزانین کە نەخۆشە یان بۆ خۆ دزینەوە وا دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە






