ئاڤا نیوز
هاوپەیمانێتی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان هەر لەسەرەتای هەنگاوەکان کێشەی تێدەکەوێت. تەنیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو حیزب لە هاوپەیمانێتییەکە كشانەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان سەرقاڵی ئەوەن كە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هاوپەیمانیی پێكبێنن و بە یەك لیست بەشدار بن، بەڵام هەر لە هەنگاوەكانی سەرەتا دوو حیزب لە پرۆسەكە نیگەرانن و یەکێکیشیان بەفەرمی کشاوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ یەكەم كۆبوونەوەی حیزبەكان بە بەشداریی هەریەك لە ڕەوتی هەڵوێست، بزووتنەوەی پەیوەندی، بەرەی گەل، نەوەی نوێ، كۆمەڵی دادگەری و یەكگرتووی ئیسلامی و یوسف محەممەد بەڕێوەچوو، بەڵام ڕەوتی هەڵوێست هەر زوو كشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و گوتیان هەر لە سەرەتاوە پرۆسەكە ناڕوونە و بەدڵمان نییە.
ئەمڕۆش بڕیار وابوو ئەو حیزبانە کۆبوونەوەیەکی دیکە بکەن، بەڵام تەنیا هەرسێ لایەنی یەكگرتووی ئیسلامی و بەرەی گەل و نەوەی نوێ و یوسف محەممەد ئامادە بوون. كۆبوونەوەكە دوو سەعاتی خایاند، بەڵام لایەنەكان نەگەیشتنە ڕێككەوتن و كۆبوونەوەكە بەبێ هیچ ئەنجامیك كۆتایی هات.
لێدوانی فەرمی: سەبارەت بە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ هیمداد شاهین، نوێنەری نەوەی نوێ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هیچ ئەنجامێكی نەبووە، بەڵام كۆبوونەوەی دیكەیان دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕەوتی هەڵوێست دوێنێ بە فەرمی ڕایگەیاند، لە هاوپەیمانێتییەكە بەشدار نابن، بەپێی بەدواداچوون و زانیارییەكانی ئاڤا میدیا هۆكاری كشانەوەی ڕەوتی هەڵوێست، ئەوە بووە كە نەوەی نوێ لە هاوپەیمانێتییەكەیە، هەروەها دوێنی كۆمەڵی ئیسلامی لە یەكەم كۆبوونەوە بەشداری كرد، بەڵام ئەمڕۆ بەشدار نەبوون و زانیارییە نافەرمییەكان دەڵێن كۆمەڵی دادگەریش لە پرۆسەكە كشاوەتەوە، بەپێی زانیارییەكان هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو مەرجانەی نەوەی نوێ بۆ هاوپەیمانێتییەكە کە دایناوە.
هاوکات، لە ڕاگەیێنراوێکدا کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند، هەر لە سەرەتاوە هەوڵی شکستپێهێنانی هاوپەیمانێتییەکە درا، "تاوەکو ئێستاش بەردەوامین لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکە و بەفەرمی نەکشاوینەتەوە، بەڵام لە کۆبوونەوەی ڕابردوودا دوای خستنەڕووی چەند پێشنیازێک لەلایەن لایەنەکان نوێنەری نەوەی نوێ کۆبوونەوەکەی جێهێشت، ئەگەر هەر لایەنێک هەوڵی بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکان بدات، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژانامەوانیدا ڕاستییەکان ئاشکرا دەکەین.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا میدیا دوای ئەوەی كە ئەو حیزبانە نەیانتوانی بەیەكەوە لیستێك دروست بن، بیرۆكەیەكی دیكەیان لەلا گەڵاڵە بووە ئەویش ئەوەیە كە هەر دوو حیزبێك یان سێ حیزبێكیان هاوپەیمانێتییەك پێكبهێنن، واتە لە بری هاوپەیمانێتییەك دوو یان سێ هاوپەیمانێتییەك پێكبهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 21 خولەک لەمەوپێش
بەرەی گەل: تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی بەرەو باشبوون دەچێت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات