لە یەک هەفتەدا ڕەزامەندی چوار پڕۆژەی ڕێگاوبان و ئاوەڕۆ بۆ هەڵەبجە وەردەگیرێت
- هەواڵ
- 13 ئایار

دیمەنی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
لەماوەی یەک هەفتەدا شارەوانی هەڵەبجە ڕەزامەندی چوار پڕۆژەی گەورەی ڕێگاوبان و ئاوەڕۆ وەردەگرێت و قۆناغەکانی چاککردنی ئاوەڕۆی هەڵەبجە دەستیپێکرد.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لە پارێزگای هەڵەبجە دەستپێکردووە و دووجار سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەردانی ئەو پارێزگایەی کردووە.
لێدوانی فەرمی: سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە ئاڤا میدیای وت، لەماوەی یەک هەفتەدا چوار پڕۆژەی گرنگی ڕێگاوبان و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانییەوە بۆ هەڵەبجە بڕیاری لێدراوە و بەشێکیان دەستیان پێکردووە.
بەوتەی سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە پڕۆژەکان بەمجۆرەن:
- ڕەزامەندی وەرگیرا بە بەهای سێ ملیار دینار بۆ دروستکردنی زێرابی سندوقی و چاککردنی ئەو گرفتانەی دەبن بە هۆکاری دروستبوونی لافاو لە هەڵەبجە.
- لە ساڵی 2010ـەوە بودجەی چوار ملیار دینار تەرخانکرابوو بۆ دروستکردنی دوو زێرابی سندوقی، بەڵام وەستابوو، هەفتەی پێشوو ڕەزامەندی وەرگیرا و کۆمپانیا دەستی بە کارەکانی کردەوە.
- ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ دروستکردنی ڕێگا لە گەڕەکی ئەندازیارانی هەڵەبجە بە بەهای ملیارێک و 650 ملیۆن دینار.
- چاککردنی ڕێگای ناوچەی پیشەسازی هەڵەبجە سپاردەی کۆمپانیا کراوە و کارکردن تیایدا دەستی پێکردووە.
باکگراوند: ڕۆژی 14-4ـی ئەمساڵ پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە وەک 19ـیەمین پارێزگای عێراق و ڕێکارە یاسایی و دەستوورییەکانی بڕی و ئێستا هەڵەبجە لە عێراق وەک پارێزگایەکی فەرمی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە






