
پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک باس لەوە دەکات، پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شنگال بە تەواوی وەستاوە، یەکێک لە هۆکارەکان پێنەدانیی ئەو هاوکاریەیە کە حکومەتی عێراق بە ئاوارەکانی دەدات.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2014 ئەو کاتەی چەکدارانی داعش شنگال و گوندەکانی دەورووبەریان داگیر کرد هەزاران خێزانی ئێزدی ڕوویان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کرد، بەشێکیان گەڕانەوە و بڕیار بوو هەر خێزانێک بڕی چوار ملیۆن دیناریان پێ بدرێت.
لێدوانی فەرمی: پیر دەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران لە پارێزگای دهۆک بە ئاڤا میدیای وت، ماوەی چەند مانگێکە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شنگال وەستاوە، حکومەتی عێراق دەڵێت، سیولەمان نییە بۆ خێزانە گەڕاوەکان، هاوکات نەبوونی ئاسایش یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان.
- بەوتەی پیر دەیان جەعفەر، بەشێکی بەرچاوی ئەو خێزانانەی ئێستا گەڕاونەتەوە ناوچەکان هێشتا ئەو پارەیان بۆ خەرج نەکراوە کە بڕیار بوو حکومەتی عێراق پێیان بدات. لەگەڵ ئەوەشدا هاوکاری ڕێکخراوەکان بەڕێژەی 70% کەمیکردووە.
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک لەبارەی گەڕانەوەی ئاوارەکان ئەمانەشی وت:
- ئەو هاوکارییەی ئێستا هەیە تەنیا لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی و ڕێکخراوی UNHCR دابین دەکرێت.
- ڕێکخراوی IOM ساڵانە تا 400 خێزان دەگەڕێنێتەوە.
- هەر پێنج سێکتەری ناو کەمپەکان (پاککردنەوە، ئاوی خواردنەوە، کارەبا، قوتابخانە و تەندروستی) لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین دەکرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 20 کەمپی ئاوارەکان هەن، 15 کەمپی ئاوارەکان و پێنج کەمپییان پەنابەرانن. لە کەمپەکان 20 هەزار و 840 خێزان ماون، لە دەرەوەی کەمپەکانیش نزیکەی 35 هەزار خێزان ماون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 12 خولەک لەمەوپێش
بەرەی گەل: تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی بەرەو باشبوون دەچێت
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات