
بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان دژی ڕژێمی سووریا لە ئیدلیب - وێنە:AFP
ئاڤا نیوز
13 ساڵ بەسەر دەستپێکردنی خۆپێشاندانی لە سووریادا تێدەپەڕێت، تاوەکو ئێستا نیو ملیۆن هاووڵاتی كوژراون و دەیان ملیۆنیش ئاوارەبوون.
وێنە گەورەكە: 13 ساڵ پێش ئێستا خۆپێشاندان لە سووریا دژی دەسەڵاتی "بەشار ئەسەد" دەستیپێكرد، دواتر خۆپێشاندانەكان گۆڕان بۆ شەڕ و پێكدادان و ناكۆكیی ناوخۆ وهێزی دەرەكی دەستیانخستە ناو سووریاوە، تاوەکو ئەمڕۆش سووریا شەڕی تێنەپەڕاندووە.
ژمارەکان وادەڵێن: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئامارێكی لەسەر دۆخی مرۆیی سووریا بڵاوكردووەتەوە:
• زیاتر لە 500 هەزار کەس سووریاوە کوژراون، 164 هەزار كەس هاووڵاتیی مەدەنی بوون، لەنێویاندا 15 هەزار ژن و 25 هەزار منداڵی تێدایە.
• تاوەکو ئێستا 343 هەزار شەڕکەر کوژراون کە پێکهاتوون لە چەکدارانی سوپای سووریا، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، شەڕڤانانی کورد و چەکدارانی گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان.
لەلایەکی دیکەوە: نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت: تەنیا لەمساڵدا 16 ملیۆن و 700 هەزار کەس کە دەکاتە سێ چارەگی دانیشتووانی سووریا پێویستیان بە هاوکاری مرۆییە و زیاتر لە %90ـی خەڵکی سووریا لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ئامارەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان تەنیا لە ناوخۆی سووریا حەوت ملیۆن و 200 هەزار هاووڵاتیی سووریا بەهۆی شەڕەوە ئاوارە بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
درێژترین داخستنی حکومەت لە مێژووی ئەمریکادا کۆتایی هات
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کۆتاییهات و باسی مووچە نەکرا
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
کاندیدە سەرکەوتووەکانی هەڵوێست و ژمارەی دەنگەکانیان لە ئاڤا بزانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
12 تشرینی دووەم

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
12 تشرینی دووەم

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
12 تشرینی دووەم

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
12 تشرینی دووەم

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
12 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 تشرینی دووەم
شەرع: ئێران و حیزبوڵامان لە سووریا دەرکرد






