
ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆك كۆماری سووریا ڕایگەیاند پلانی ئەوەی هەیە لەگەڵ ئەمریكا كاری هاوبەش بكات، هەرچەندە ئەو پێشتر لە دژی ئەمریكا جەنگاوە.
شەرع لەگەڵ رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی چاوپێكەوتنی ئەنجام داوە و ئاماژەی بە دوورخستنەوەی مەترسییەكانی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانی كردووە لەسەر سنووری ئیسرائیل.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع، سەرۆك كۆماری سووریا، ڕایگەیاند "ئیسرائیل هەمیشە ڕایگەیاندووە كە سەبارەت بە سووریا نیگەرانیی هەیە و ترسی لەو هەڕەشانە هەیە كە لەلایەن میلیشیاكانی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانەوە دەكرێن. ئێمە ئەو هێزانەمان لە سوریا دەركردن."
سەبارەت بە هێزەكانی سووریای دیموكرات، شەرع دەڵێت: بوونی هێزی سەربازیی لە دەرەوەی كۆنترۆڵی حكومەت باشترین ژینگە بۆ بوژانەوەی داعش درووست دەكات. باشترین چارەسەر ئەوەیە كە هێزە ئەمریكییەكانی ناو سووریا سەرپەرشتیی تێكەڵبوونەوەی هێزەكانی هەسەدە بۆ ناو هێزە ئەمنییەكانی حكومەتی ناوەندی بكەن.
سەبارەت بە ئیسرائیل: ئێمە خەریكی دانوستانی ڕاستەوخۆین لەگەڵ ئیسرائیل، مەودایەكی باشمان بڕیوە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن. بەڵام بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی، پێویستە ئیسرائیل بكشێتەوە بۆ سنوورەكانی پێش 8ـی دیسێمبەر.
سەبارەت بە ڕووسیا: ئێمە 10 ساڵ لە شەڕدا بووین دژی ڕووسیا، شەڕێكی سەخت بوو. ئەوان چەند جارێك ڕایانگەیاند كە منیان كوشتووە. ئێستا، ئێمە پێویستمان بە ڕووسیایە، چونكە ئەندامێكی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشە و پێویستمان بە دەنگی ئەوان هەیە بۆ ئەوەی لە هەندێك بابەتدا پشتیوانمان بن. هەروەها بەرژەوەندی ستراتیژیمان هەیە. سەبارەت بە پرسی بەشار ئەسەد ئێمە وەك سوورییەكان مافی خۆمانە داوای بكەینەوە بۆئەوەی دادگایی بكەین.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





