وەزیری دادی تورکیا: تورکیا لە هەمووان زیاتر بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 تشرینی دووەم

یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا
ئاڤا نیوز
یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا دەڵێت، بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش، لەلایەن هۆبەی 22ـی دادگای سزاکانەوە تاوتوێ دەکرێت و با پێش بڕیاری دادگا نەکەوین.
چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی ڕابردوو دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ئەو تانەیەی ڕەتکردەوە کە وەزارەتی دادی تورکیا بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش دابووی. ڕۆژی 4ـی ئەم مانگەش دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند، ئازادکردنی دەمیرتاش بەخێر دەگەڕێت بۆ تورکیا. هەر ئەو ڕۆژەش تیمی پارێزەرانی دەمیرتاش داواکارییان پێشکەشی دادگای تێهەڵچوونەوە کرد بۆ ئەوەی دەمیرتاش ئازاد بکرێت.
لێدوانی فەرمی: یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ میدیاکاران دوا و ڕەتی کردەوە کە تورکیا پابەند نەبێت بە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و دەڵێت: لە کاتێکدا ڕێژەی پابەندبوونی ئەو وڵاتانەی واژۆیان لەسەر پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا کردووە 79%ـیە، کەچی تورکیا بە ڕێژەی 91% پابەندە بە بڕیارەکانی.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: دوو ڕۆژ دوای بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا, یڵماز تونچ ڕایگەیاند: بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی دەمیرتاش یەکلاییکەرەوەیە و وتی: پێویستە هەموومان پێکەوە چاوەڕوانی بڕیاری دادگا بکەین لەسەر دۆسیەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





