
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک لە ناحیەی کەلەکچی دەسترێژی گوللە لە براکەی و دوو براژنی دەکات و دواتر لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵدێت، تائێستاش نەتوانراوە دەستگیر بکرێت.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە ڕووداوی (کوشتنی بەکۆمەڵ) بە دەستڕێژیی گوللە لە هەرێمی کوردستان ڕووی لە زیادبوون کردووە و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئەمە چەندین جارە دووبارە دەبێتەوە. دوایین ڕووداویش کوشتنی پێنج ئەندامی خێزانێک بوون لە سەید سادق کە لە لەلایەن ئەندامێکی خێزانەکەیان کوژران.
لێدوانی فەرمی: سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان بە ئاڤای ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک برایەک و دوو ژنبرای خۆی دەکوژێت و لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵدێت.
هۆکارە زانراوەکان: ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، کە تیایدا کەسێک بەناوی "ئیبراهیم ئیسماعیل ئیبراهیم"، برایەکی خۆی بەناوی لوقمان ئیسماعیل تەمەن 25 ساڵان، سیران عەبدولڕەحمان تەمەن 25 ساڵ و دەولە جەمیل تەمەن 32 ساڵان دەکوژێت، کە هەردووکیان ژنبرای بکوژەکەن.
باکگراوند: ئەمە یەکەم ڕووداوی لەمجۆرە نییە کە کەسێک ئەندامانی خێزانەکەی کۆمەڵکوژ بکات؛ لە ماوەی ڕابردوودا و تەنیا لەمساڵدا لە دوو ڕووداوی هاوشێوەیەدا، یەکەمیان لە هەولێر، دکتۆرێک ڕێککەوتی 13ـی 3ـی 2025 هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزووری و بە چەکی تاپڕ پێنج کەسی کوشت. دواتریش لە گرێزەی سەر بە قەزای سەید سادق گەنجێک بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە پێنج کەسی لە ئەندامانی خێزانەکەی کوشت و دواتریش خۆی کوشت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە






