
فوئاد حووسێن وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، لووتکەی بەغداد کاریگەر و چۆنایەتی دەبێت و گفتوگۆکانی واقیعی دەبێت. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات هاوکاری لە نێوان بەغداد و ئەنقەرە دەبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بڕیارەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەغدا بە شانازییەوە پێشوازی لە برا عەرەبەکانی دەکات کە لەگەڵ مێژووە کۆنەکەیدا دەگونجێت، لیژنەی ئامادەکاری بۆ لووتکەی عەرەبی لە بەغداش کارێکی زۆری ئەنجامداوە، بەشداریی سەرکردە و بەرپرسان لەو هەلومەرجە ناوازانەدا، خواستی ئەوان بۆ یەکخستنی پێگەی عەرەبی بە شێوەیەک پشتڕاست دەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: بیست ڕێکخراوی عەرەبی بەشداری ئەم لووتکەیە دەکەن، جگە لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، لەوانە ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی و میوانی فەخری سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا. جگە لەوە، نزیکەی 300 ڕۆژنامەنووس لە دامەزراوە عێراقییەکان و 200 ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتییەوە هەن، لەگەڵ 1000 ڤیزەی هاتنە ژوورەوەیان پێدراوە بۆ ئەوانەی بەشداری لووتکەکە دەکەن، 16 کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کارگێڕی بۆ لووتکەی عەرەبی لە بەغدا ئەنجامدراوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، عێراق شانازی بە میوانداریکردنی سێ لووتکە دەکات، ئەوانیش ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی، خولی پێنجەمی لووتکەی پەرەپێدان و لووتکە لەسەر ئاستی سەرکردەکان لەنێوان عێراق و میسر و ئوردن، ئێستاش عێراق سەرۆکی 77ـەمین لووتکەی چینە.
بە گوتەی فوئاد حوسێن، "وڵاتانی عەرەبی دیدگای خۆیان بۆ ئەو بابەتانە خستەڕوو کە لە لووتکەکەدا بۆ گفتوگۆکردن خراوەتەڕوو، هیوادارین دەستپێشخەری سیاسی بخرێتەڕوو بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانی ڕێکخراو و ماددە هۆشبەرەکان و ئاوەدانکردنەوە.
لەبارەی ڕاگەیاندنی هەڵگرتنی سزاکان لەسەر گەلی سووریا، فوئاد حوسێن ئەمەی بە "هەنگاوێکی گرنگ" زانی و ڕایگەیاند، "ئەوەی لە ڕیاز و لە بەغداش ڕوودەدات قۆناغێکی تەواوکەرە".
فوئاد حوسێن بەشدایکردن بە لووتکەی بەغدا بە "کاریگەر" دادەنێنت و دەڵێت، "من نەمبینیوە هەموو سەرۆکەکان لە زۆرێک لە لووتکەکاندا ئامادەبن، بەڵام بەشداریکردن لە لووتکەی بەغدا کاریگەر و چۆنایەتی دەبێت، گفتوگۆکانیشی واقیعی دەبن. سەبارەت بە دۆخی سووریا و دۆخی وڵاتانی عەرەبی بەگشتی بڕیاری دەبێت.
سەبارەت بە چەکدانانی پەکەکە، حوسێن ڕایگەیاند: دڵخۆشین بە بڕیاری چەکدانان لەلایەن (پەکەکە)، سەبارەت بە پرۆسەی چەکدانان و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بە قووڵی لەگەڵ تورکیا گفتوگۆمان کردووە، هەندێک بیرۆکەی دیاریکراو هەن لەپێناو هەبوونی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هەر سێ حکومەتی بەغدا و ئەنقەرە و هەرێمی کوردستان، هاوکاریی لەنێوان ئەم سێ لایەنە دەبێت لەبارەی مامەڵەکردن لەمەر ئەم بڕیارەوە و هیوادارین بڕیارەکە هەنگاوێک بێت بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەلامەتی لە تورکیا و ناوچەکە.
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 1 چرکە لەمەوپێش
ههوراز گوڵپی برانده، كۆپی ناكرێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: پشتیوانیی هەر هەوڵێک دەکەم خزمەتی پرۆسەی ئاشتی بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن بگەڕێنەوە سەر بەکارهێنانی خواردنی ماڵەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بنەماڵەیەکی هەورامان ماوەی 25 ساڵە پیشەی ئاسنگەرییان هەڵبژاردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچە هەڵەبجەییەکە لە کۆنگرێسی ئەمریكاوە دەست بە جێبەجێكردنی بەڵێنەکانی دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: پشتیوانیی هەر هەوڵێک دەکەم خزمەتی پرۆسەی ئاشتی بکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆجەلان: خەباتی پەکەکە گەیشتووەتە ئەنجام و کۆماری دیموکرات بونیاد دەنێین
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆم باراک: ئەمریکا لە عێراق شکستی هێنا و ئێران جێگەی گرتەوە






