
دراوی سووری
ئاڤا نیوز
بەهای لیرەی سووری لە بازاڕەکاندا جارێکی دیکە دابەزی، ئەمەش کاریگەری لەسەر جووڵەی بازاڕ کردووە، وتەبێژی بازاڕی دۆلار فرۆشانی هەولێر دەڵێت 'ئەمڕۆ بەهای لیرەی سووری دابەزیوە'.
چیرۆکی سەرەکی: دوای بڕیاری هەڵگرتنی ئابڵۆقە ئابوورییەکانی سەر سووریا لەلایەن ئەمریکاوە، بەهای لیرەی سووری بەشێوەیەکی بەرچاو لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەرزبووەوە.
لێدوانی فەرمی: کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دۆلاری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بەهای یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 165 هەزار دینار لە بازاڕدا مامەڵەی پێوە دەکرێت، 100 ملیۆن لیرەی سووری بە 16 ملیۆن و 500 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
وتەبێژی بازاڕی دۆلاری هەولێر دەڵێت؛ هۆکاری دابەزینی بەهای لیرە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە لە سووریا بەهای لیرە هەرزانترە، 100 ملیۆن لیرەی سووری بە 15 ملیۆن دینارە.
لەلایەکی دیکەوە: نرخی 100 دۆلار بە 142 هەزار و 500 دینار تاڕادەیەک جێگیر بووە، بەرزبوونەوە و دابەزینی بەهای دۆلاریش پەیوەندی بە ڕێژەی دۆلار لە بازاڕدا هەیە، ئێستا ڕێژەیەکی مام ناوەند هەیە، هۆکارەکەشی ئەوەیە لە عێراقەوە دۆلار بۆ کڕینی لیرەی سووری دەچێتە سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
39 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






