ترەمپ وردەکاریی گەشتە نهێنییەکەی بۆ عێراق باس دەکات .. "ژیانم لە مەترسیی دابوو"
- هەواڵ
- 16 ئایار

دۆناڵد ترەمپ، لەکاتی پێشکەشکردنی گوتارێکی بۆ سەربازانی وڵاتەکەی لە بنکەی سەربازیی "عەدید"ـی ئاسمانی
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ئەمریکا چیرۆکی سەردانە نهێنییەکەی بۆ بنکەیەکی سەربازیی وڵاتەکەی لە عێراق دەگێڕێتەوە لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکە (2016-2020)، دەڵێت؛ ژیانم لە مەترسیی دابوو.. بەڵام کۆتاییمان بە داعش هێنا.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆتایی ساڵی 2018، کۆشكی سپی بە وێنە ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ و میلانیای هاوسەری بەبۆنەی جەژنی سەریساڵەوە سەردانی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدیان کردووە لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی سەردانەکەی بۆ قەتەر لە گوتارێکی بۆ سەربازانی وڵاتەکەی لە بنکەی سەربازیی "عەدید"ـی ئاسمانی پێشکەش کرد، بێ ئاماژدەدان بە ساڵ و بەروار بەم شێوەیە باسی گەشتە نهێنییەکەی بۆ عێراق کرد: شتێکم کرد پێشتر نەمکردووە. گوتم؛ دەمەوێت بچمە عێراق و دەمەوێت ئەو کەسانەی لەوێن، بناسم، لەوانەیە جیاواز بن، چونکە تێناگەم چۆن گروپێکی تیرۆریستی دەتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە.
گەشتێکی تاریک
ترەمپ دەڵێت: کاتژمێر 3ـی بەیانی ڕۆیشتم، تاریک بوو و فڕۆکەی هێزی "ئێر فۆرس وەن" چاوەڕێی دەکردین. پاشان کاتژمێر 3:30ـی بەیانی فڕین و بەرەو عێراق ڕۆیشتین، کەس ئاگاداری گەشتەکەم نەبوو. پێیان وتم، گەورەم کێشەمان هەیە لەکاتی فڕین بەسەر خاکی دوژمن دەبێت گڵۆپەکان بکوژێنینەوە و پەردەی پەنجەرەکان دابخرێن، منیش هیچم نەدەبینی، نە گڵۆپ، نە ڕێڕەوی فڕین، "نازانم چۆن ئەو کارە دەکەن."
ساتی گەیشتن بۆ بنکە سەربازییەکە
ترەمپ درێژەی بە قسەکانی دا و ئاماژەی بەوە کرد کە لە کاتی گەیشتنی بۆ بنکە سەربازییەکەی وڵاتەکەی لە ئەنبار چاوی بە جەنەراڵ "ڕیزن کەین" کەوت و پێی وت: جەنەراڵ من تۆم خۆشدەوێت، تۆ ئەو کەسەیت کە بەدوایدا دەگەڕێم.
لە واشنتۆن پێیان دەگوتم چوار بۆ پێنج ساڵ دەخایەنێت تا داعش تێکدەشکێندرێت، بەڵام ڕیزن کەین وتی؛ نەخێر گەورەم، بەڵام من لە پێگەیەکدا نیم کە ئەوە بڵێم گەورەم، ئەگەر دەسەڵاتی تەواوم پێ بدەیت بڕۆم و بە تووندی لێیان بدەم، ئەوە نزیکەی سێ هەفتەی پێدەچێت و کاتێکی زیادەت بۆ دەمێنێتەوە، منیش گوتم؛ تۆ گاڵتەم دەکەیت، تا ئێستا لە کوێ بوویت؟
پلان و بڕیاری تێکشکاندنی ڕێکخراوی داعش
بەپێی قسەکانی ترەمپ جەنەراڵەکە بۆی ڕوونکردبووەوە کە سوپا لە بنکەی دوورە دەست هێرشەکان ئەنجامدەدات و ئەمەش لە ڕووی سووتەمەنییەوە باش نییە و هێرشەکان کارا نەبوون، جەنەراڵەکە پێی باشتر بوو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی دراوسێی عێراق و سووریا بەکاربێنن بۆ هێرشەکان بەڵام ڕەنگە هاتووچۆی فڕۆکە جەنگییەکان ئەو وڵاتانە بێزار بکات لە وەڵامدا ترەمپ وتی: ئێمە ملیارەها دۆلاریان دەدەینێ با توزێک بەرگە بگرن، کەسیش نازانێت فڕۆکەکانمان بۆ کوێ دەچن.
لە کۆتایی دا ترەمپ وتی: دوای بیرکردنەوەیەکی کورت لە واشنتۆن، ڕەزامەندییم لەسەر پلانەکەی جەنەراڵ دا و پێم وت؛ بڕۆ جەنەڕاڵ، دەستپێبکە!. بە تووندی لێیانی دا و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا 100% خەلافەتی داعشمان تێکشکاند. بەشێوەیەکی تەواو جیاواز لەوەی کە لە واشنتۆن لەلایەن کۆمەڵێک کەسی بێسوودەوە پێم گوترا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی سێ مانگ دوای ئەو گەشتەی دۆناڵد ترەمپ، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە ئەمریکا پشتیوانی لێدەکردن لە 13ـی ئاداری ساڵی 2019، کۆتایی هاتنی خەلافەتی داعشیان بە گرتنی ناوچەی باغۆز لە شاری دێرەزۆر لە سنووری سوریا و عێراق ڕاگەیاند.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
کوڕبەندی دەوحە بە بەشداری چەند سەرکردەیەکی جیهان بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا قەدەغەی گەشتی وڵاتان فراوانتر دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مێرمنداڵێک تراكتۆرێكی وەرگەڕاند و گیانی لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
کوڕبەندی دەوحە بە بەشداری چەند سەرکردەیەکی جیهان بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا قەدەغەی گەشتی وڵاتان فراوانتر دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مێرمنداڵێک تراكتۆرێكی وەرگەڕاند و گیانی لەدەستدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ڕووسیا لە هەناردەی نەوت بۆ هیندستان بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات دۆخی دوای هەڵبژاردنی عێراق تاوتوێ دەكەن






