سەرکردەیەکی ڕەوتی شیعی ڕووخاندنی ماڵی هەژاران لە بەسرە بە دۆخی غەززە دەشوبهێنێت
- هەواڵ
- 19 ئایار

ڕووخانی خابووە زیادەڕۆکانی قەزای زوبێر لە بەسرە
ئاڤا نیوز
هەڵمەتەکەی حکومەتی بەسرە بۆ لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر نۆ هەزار پارچە زەوی فەرمانبەران، لە ئاستی سیاسیی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتەوە و سەرکردەیەکی ڕەوتی نیشتیمانی شیعەش ڕووخانی ماڵی هەژاران لەو شارە بە خاپوورکردنی ماڵی خەڵکی غەززە لە لایەن ئیسرائیلەوە دەشوبهێنێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی بەسرە بەهۆکاری ئەوەی ئەو کەسانە زیادەڕۆییان کردووە و چوون لەسەر زەوی خەڵک خانوو و پڕۆژەی ئاژەڵیی و کشتووکاڵییان دروستکردووە، دوێنێ بڕیاریدا سەدان ماڵی زیادەڕۆ لە قەزای زوبێری پارێزگاکە بڕووخێنێت، ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد فەرتووسی، یەکێک لە سەرکردەکانی ڕەوتی نیشتیمانی شیعی (ڕەوتی سەدری پێشوو) ڕایگەیاند، ئەوەی لە بەسرە ڕوودەدات هاوشێوەی ئەوەیە کە ئیسرائیل لە غەززە دەیکات لە ڕووخاندنی ماڵی هەژاران، بۆیە داوا لە خەڵکی بەسرە دەکات بێ دەنگ نەبن و ڕێگە نەدەن نەوتەکەیان بەتاڵان ببرێت و ماڵەکانیشیان بەسەردا بڕووخێنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ئەو زەوییانە کە ژمارەیان زیاتر لە نۆ هەزار پارچە زەوییە لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو بەسەر فەرمانبەرانی دەوڵەتدا دابەشکراون، بەهۆی ئەوەش کە خزمەتگوزارییان بۆ نەچووە خەڵک نەچووەتەسەر زەوییەکانیان و ئاوەدانیان نەکردوونەتەوە،
زانیاریی زیاتر: بەوتەی عیدانی لەو ماوەیەدا بەشێکی خەڵک چوون ئەو زەوییانەیان کردووە بە زەوی کشتووکاڵی و شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ، ئێستا حکومەت دەیەوێت مافی خاوەن زەوییەکان بگەڕێنێتەوە و ئەو شوێنەش دەکرێت بە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون و پڕۆژەی خزمەتگوزاریی پێ دەگەیێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- لەمەوپێش
ههوراز گوڵپی برانده، كۆپی ناكرێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: پشتیوانیی هەر هەوڵێک دەکەم خزمەتی پرۆسەی ئاشتی بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن بگەڕێنەوە سەر بەکارهێنانی خواردنی ماڵەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بنەماڵەیەکی هەورامان ماوەی 25 ساڵە پیشەی ئاسنگەرییان هەڵبژاردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچە هەڵەبجەییەکە لە کۆنگرێسی ئەمریكاوە دەست بە جێبەجێكردنی بەڵێنەکانی دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: پشتیوانیی هەر هەوڵێک دەکەم خزمەتی پرۆسەی ئاشتی بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆجەلان: خەباتی پەکەکە گەیشتووەتە ئەنجام و کۆماری دیموکرات بونیاد دەنێین
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆم باراک: ئەمریکا لە عێراق شکستی هێنا و ئێران جێگەی گرتەوە






