ژووری بازرگانی هەولێر: سەردانەكەی مەسرور بارزانی بۆ ئیمارات پەیوەندییە ئابوورییەكان فراوانتر دەكات
- هەواڵ
- 6 کانوونی یەکەم

کاردانەوەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئیمارات
ئاڤا نیوز
پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات؛ شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر سەردانی ئیمارات دەكات و چاوەڕوان دەكرێت چەندین یاداشتی لێكتێگەیشتن لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی واژۆ بكرێن.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی دووشەممە 8ـی كانوونی دووەم، شاندێکی ژووری بازارگانی و پیشەسازیی هەولێر، سەردانی ئیمارات دەکەن و لەگەڵ ژووری بازرگانیی ئەبوزەبی، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دوبەی و شاریقە و رەئسلخەیمە كۆ دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ڕێككەوتێكی گونجاو و باشە كە ئێستا سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی سەردانی ئیماراتی كردووە و دەرگای پەیوەندییەكانی فراوانتر كردووە، ڕۆژی دووشەممە، شاندێكی ئەندامانی ژوورەكەمان سەردانی ئیمارات دەكەن و چەندین كۆبوونەوەی گرنگ لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەنجام دەدەین، چاوەڕوان دەكرێت چەندین یاداشتنامەی لێکتێگەشتن لە بوارەكانی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی واژۆ بكرێن.
بۆچی گرنگە: بەهێزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات گرنگ و بایەخدارن، بەتایبەت لە بواری وزە، وزەی نوێبووەوە، هاوردە و هەناردە، بەبازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵی، هاتنی براندە جیهانییەکان بۆ کوردستان، سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئەم وڵاتە و هاندانی سەرمایەگوزار و خاوەنكارانی هەرێمی كوردستان بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی 31 بەرهەمی میوە و ئاژەڵی لە کوردستانەوە قەدەغە کرد
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت






