ئۆجەلان: خەباتی پەکەکە گەیشتووەتە ئەنجام و کۆماری دیموکرات بونیاد دەنێین

شەیری بکە لە:
ئۆجەلان: خەباتی پەکەکە گەیشتووەتە ئەنجام و کۆماری دیموکرات بونیاد دەنێین

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە

ئاڤا نیوز

 

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیامێکدا کە بۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی کۆمەڵگای ئاشتی و دیموکراتی دەم پارتی ڕەوانە کردووە، ئاماژەی بەوە داوە پەکەکە بە دڵنیاییدان لە بوونی نەتەوەیی گەلی کورد لە تورکیا و باکووری کوردستان، ئەرکی مێژوویی خۆی تەواو کردووە.

 

چیرۆکی سەرەکی: "کۆنفرانسی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" کە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ئیستەنبوڵ سازی دەکات، دەستی پێکرد. کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت. لە کۆنفرانسەکەدا پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، خوێندرایەوە. پەیامەکە لەلایەن وەیسی ئاکتاشەوە خوێندرایەوە کە 10 ساڵ لە زیندانی ئیمراڵیدا ڕاگیرابوو و لە مانگی تەمموزدا ئازاد کرا.

 

پەیامی فەرمی: پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان

 

-وەک کورد خەباتی هەبوون و شکۆداری 52 ساڵەی پەکەکەمان تەواو کرد. ئێستا چووینەتە ناو قۆناغی بونیادنانەوەی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی کۆماری دیموکرات و کۆمەڵگای دیموکرات.

 -نەتەوە سۆسیالیزم شکست پێدێنێت و کۆمەڵگای دیموکرات سۆسیالیزم سەردەخات، ئەمڕۆ ڕۆژی ڕێپێوانە بۆ ڕزگاری دیموکراسی لەسەر بنەمای سۆسیالیزمی کۆمەڵگای دیموکرات. ئەمەش پێویستی بەوەیە لەبری دەوڵەت کۆمەڵگایەکی دیموکرات لەسەر بنەمای دیموکراتی و ژینگەپارێز و داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان بونیاد بنرێت.

 

-ئەمە پێویستی بە داڕشتنەوەی سیاسی و ئایدۆلۆژی جوڵانەوەی ئاپۆیی و تیکەڵبوونە لەگەڵ خەڵک، سۆسیالیزمی دیموکراتی لە پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتدا دیسانەوە شێوە دەداتەوە بە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری. لە دیدی کۆماری دیموکراتییەوە دەوڵەت هێزێکی خوایی نییە بەسەر کۆمەڵگاوە، بەڵکوو پێویستە دەوڵەت ببێت بە پێکهاتەیەک کە لە میانی پەیماننامەی دیموکراسی نێو کۆمەڵگا ئەرکەکانی ئەنجام دەدات. بە ستراتیجیەتی سیاسەتی دیموکراتی گۆڕانکاری لەنێو دەوڵەتدا دەکرێت و کۆمەڵگا لەسەر بنەمای دیموکراتی بونیاد دەنرێتەوە.

 

-ئۆجەلان بۆ بە بنەماگرتنی یاسایی ئەم ستراتیجیەتە بە پێویستی دەزانێت بنەمای ئاشتییەکی هەمیشەیی دابنرێت و چارەسەرێک بدۆزرێتەوە وەک میکانیزمێکی هاوسەنگ دڵنیایی بدات لە پەیوەندییە دیموکراتییەکانی نێوان کۆمەڵگا و دەوڵەت و یاسا. هاوکات ڕۆڵ بگێڕرێت لە سەرلەنوێ بونیادنانەوەی بە دامەزراوەییکردن بۆ سیستمی کۆمەڵگا، ڕەوایەتیدان و  دامەزراندنی کۆماری دیموکرات و دەڵێت: ستراتیجیەتی خەباتی بنەمای ئەمەیش تیکەڵبوونی دیموکراتییانە و چەمکی یاسایە و ئەمەش پێویستی بە یاسای هاوڵاتیی یەکسان، یاسای کۆمەڵگای ئاشتی و دیموکراتی و یاساکانی ئازادییە. 

 

-ئۆجەلان ئاماژەی بەوە داوە یاسای تێکەڵبوونی دیموکراسی هەم دەوڵەت دەکاتە دەوڵەتێکی خاوەن ڕێسا، هەم ئەو هەبوونەی کۆمەڵگا بە دەستی هێناوە بە دامەزراوەیی دەکات و بە واتای ئاشتبوونەوە لەگەڵ ئازادی دێت و دەڵێت: پرۆسەی بانگەوازی کۆمەڵگای ئاشتی و دیموکراتی کە دەستم پێی کردووە، پرۆسەی دیالۆگە. لە ناوچەیەکی وەک خۆرهەڵاتی نێوەڕاست کە چەندین نەتەوە، ئاین و مەزهەب لەخۆ دەگرێت زۆر شت هەیە بە دانوستان و ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر دەکرێن. خۆڕێکخستن  لەسەر بنەمای دیالۆگی دیموکراتییانە لە سۆسیالیزمێکی پەنابەر بۆ توندوتیژی بە گونجاوتر دەزانم.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ