
دیمەنی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە ئەمڕۆوە بارانبارین لە ناوچە جیا جیاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەستپێدەكات و تاوەكو شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیەش بەهۆی چڕبوونەوەی شەپۆلەكە و دروستبوونی ڕەشەبا، ئەگەری ڕوودانی لافاو دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشكەشكاری پێشبینییەكانی كەشناسی لە ئاڤا ڕایگەیاند، وەك ئەوەی پێشووتر موژدەی بارانبارینمان بە خەڵكی كوردستان دابوو؛ ئەمڕۆ كاریگەرییەكانی شەپۆلەكەی باشوور كە لە دەریای سوورەوە دێتە ناوچەكە و بەدیاریكراوی هەرێمی كوردستان، لە ئەمڕۆ شەممەوە بارانبارین دەستپێدەكات تاوەكو شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
- شێخ دارا ئاماژەی بەوەشكرد، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە، بەهۆی نزیكبوونەوەی شەپۆلێكی دیكەی چڕی دەریای سپی ناوەڕاست و تێكەڵبوونی هەردوو شەپۆلی چڕی دەریای سوور و دەریای سپی ناوەڕاست، ئەگەری دروستبوونی لافاو و ڕەشەبا لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان هەیە بەتایبەت لە شاری دهۆك كە پێشبینی بارینی باران بەڕێژەی 300 ملیمەتر دەكرێت.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: ڕێژەی بارانبارینی پێشبینیكراوی ئەمساڵ بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو زیاتر دەبێت، بەڕاددەیەك؛ پۆند و بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان دەبووژێنەوە.
لەلایەكی دیكەوە: دەستەی گشتیی کەشناسی و چاودێریی بومەلەرزەزانیی عێراق ڕایگەیاند: وڵات بەرەو دۆخێکی ناسەقامگیری کەشوهەوا دەڕوات کە تایبەتمەندە بە کاریگەریی هەمەلایەنەی لەسەر هەموو شارەکان و ماوەی درێژخایەنی، جگە لە بارانبارینی بەخوڕ لە هەندێک ناوچە، ئەگەر دروستبوونی لافاویش هەیە.
- دەستەکە ئەوەشی ئاشکرای کردووە: پێشبینی دەکرێت لە هەندێک شاردا بارانێکی زۆر ببارێت، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە ناوچە کەم خزمەتگوزارییەکان، هەروەها مەترسی لافاوێکی خێرا لە دۆڵەکان و لێوارەکان و ئەو ناوچانەی کە ئاوەڕۆیان سنووردارە، هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






