سەرۆک بارزانی: پشتیووانیی هەر هەوڵێک دەکەم خزمەتی پرۆسەی ئاشتی بکات
- هەواڵ
- 6 کانوونی یەکەم

سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی ئیستەنبووڵ وتاری سەرۆک بارزانی خوێندرایەوە تیایدا هاتووە، "دەستخۆشی لە حکوومەتی تورکیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و عەبدوڵڵا ئۆجەلان و هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە هەلیان بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری و دانوستاندن ڕەخساند".
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە 6-12-2025، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی" لە هۆڵی جەم کاراجای لە شاری ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت و دوو ڕۆژ بەردەوامی دەبێت، سیاسەتمەدار، ئەکادیمی و نووسەر و ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا و هەرێمی کوردستان و چەندین وڵات، تاوتوێی ئەزموون و نموونە سەرکەوتووەکانی پرۆسەی ئاشتی دەکەن لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان. لە کۆنفرانسەکە پەیامی سەرۆک مەسعود بارزانی لەبارەی پڕۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان لەلایەن ئامینە زیکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان خوێنرایەوە.
زانیاریی زیاتر: شاندی هەرێمی کوردستان، ئامینە زکری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، لە کۆنفراسەکە بەشدارن.
لە ڕۆژئاوای کوردستانیش ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەڕێگەی پەیوەندیکردنی ڤیدیۆییەوە بەشداری کۆنفرانسەکە بوو و وتارێکی پێشکەش کرد.
دەقی وتارەکەی سەرۆک بارزانی:
-هاوسەرۆکانی دەم پارتی، بەڕێزان ئەندامانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی، ئامادەبووانی بەڕێز، ڕۆژتان باش، سڵاوێکی گەرم لە هەمووتان بێت.
-لە سەرەتادا دەمەوێت سوپاس و دەستخۆشی خۆم ئاراستەی ڕێکخەرانی ئەم کۆنفرانسە بکەم. هیوادارم ئەنجام و ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، خزمەتی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریی کێشەکان و پێداویستییەکانی سەردەم و قۆناغی نوێ بکات.
-دەڤەری ئێمە و هەموو جیهان بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت. هەموو ئاماژەکان دیاریکەری دەستپێکێکی نوێن، کە دەکرێت پڕ بێت لە ئاستەنگ، یان پڕ بێت لە هەلی نوێ بۆ ئارامی و ئاسایش و ژیانێکی سەربەرز و بەڕوومەت و ئاشتییانە بۆ گەلانی دەڤەرەکە.
-پێویستە هەموو لایەنەکان وانە لە هەڵەکانی سەردەمانی ڕابردوو وەربگرن و بە هەناسەیەکی نوێ و تێڕوانینێکی ڕوون و پڕ لە باوەڕ و هیواوە، ڕەفتار لەگەڵ هەموو ئاستەنگ و پێشهاتە نوێیەکاندا بکەن.
-هەردەم دیالۆگ و لێکگەیشتن باشترە لە شەڕ و ئاڵۆزییەکان، و لە گفتوگۆ و ئاشتیدا مرۆڤایەتی مفادار (سوودمەند) دەبێت.
-پڕ بە دڵ دەستخۆشی لە حکوومەتی تورکیا و بەڕێز ئەردۆغان و بەڕێز ئۆجەلان و هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەم کە هەلیان بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری و دانوستاندن ڕەخساند.
-لە لایەن خۆمەوە، پشتیوانی هەر هەوڵێک دەکەم کە خزمەتی پرۆسەی ئاشتی و بەهێزبوونی برایەتی و پێکەوەژیانی گەلانی دەڤەرەکەمان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






