وەزارەتی داد: هیچ نووسراوێك بەبێ ڕاستاندن لە دەرەوەی كوردستان كاری پێ ناكرێت
- هەواڵ
- 19 ئایار

باڵەخانەی وەزارەتی داد، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕێنماییەكی نوێی وەزارەتی داد، هەر نووسراوێك كە بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت یاخود لە دەرەوە ئاراستەی فەرمانگەكان دەكرێت، بەبێ ڕاستاندن كاری پێ ناكرێت.
وێنە گەورەكە: وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێنمایی جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 52ـی ساڵی 1970ی تایبەت بە ڕاستاندنی واژۆكانی سەر دۆكیۆمێنت و بەڵگەنامەكان دەردەكات و بەگوێرەی ڕێنماییەكە هیچ نووسراوێك كە بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت یاخود لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە ئاراستەی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت، پێویستە ڕاستاندنی بۆ بكرێت واتە تەسدیق بكرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی داد لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، مەبەست لە دەركردنی ئەو ڕێنماییە، كارپێكردنی نووسراوە فەرمییەكانی حكومەتە لە دەرەوەی وڵات، یاخود ئەو نووسراوانەی لە دەرەوەی وڵات هاتوون بەشێوەیەكی ئاسان لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان كاریان پێ بكرێت.
- هەر نووسراو و بەڵگەنامەیەك كە بۆ دەرەوەی وڵات دەچێت، پێویستە لە وەزارەتی داد ڕاستاندنی بۆ بكرێت، دواتر ڕاستاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پێویستە، دوای ئەویش نووسینگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی كوردستان.
- هەر وەزارەتێك نووسراوێك دەردەكات خۆی دەتوانێت ڕاستاندنی بۆ بكات بێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی داد، بەڵام ڕاستاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و نووسینگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقی هەر پێویستە.
- ئەو نووسراوانەشی لە دەرەوە ئاراستەی دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان كراون، سەرەتا لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ڕاستاندنی بۆ دەكرێت، ئینجا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار بە نووسراوەكە ڕاستاندنی بۆ دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






