مەسرور بارزانی: قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئەمریکا دەستپێدەکات
- کوردستان
- 20 ئایار

لێدوانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئاڤا میدیا لە واشنتن
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە واشنتن سەرپەرشتی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگی کرد لە بواری وزەی هەرێمی کوردستاندا کە کاریگەری لەسەر بووژانەوەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار دەبێت.
وێنەگەورەکە: ڕۆژی دووشەممە، 19-5-2025، کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئێنێرژی و گرووپی ئۆنێکس ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ حکومەتی هەڕێمی کوردستان واژۆکرد بۆ گەشەپێدان بە کێڵگەی غازی میران بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای میران ئێنێرجی.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: ''قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئەمەریکا دەست پێدەکات بە واژووکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لەگەڵ HKN Energy و WesternZagros Resources کە بەهایان دەیان ملیار دۆلارە و کارەبا بۆ ملیۆنان کەس دابین دەکات و هەلی کار دەڕەخسێنێت و ئابووری کوردستان بەهێزتر دەکات.''
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئینێرجی لە کێڵگەی گازی میران لە بازیان و وێستێرن زاگرۆس لە بلۆکی هاوبەشی کێڵگەی تۆپخانە-کوردمیر لە گەرمیان دەست بەکارکردن دەکەن و بەهای ڕێککەوتنەکە 110 ملیار دۆلارە و پرۆژەکان بە چەند قۆناغێک جێبەجێدەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سامانە سروشتییەکان چارەنووسی مووچە و ڕێککەوتننامەی نەوت ئاشکرا دەکات