
دیمەنی یەکێک لە کارمەندەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا لە کاتی کارکردن لەسەر ستوونێکی کارەبا لە یەکێک لە شارەکانی خوارووی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایدەگەیێنێت، ئەمساڵیش ڕووبەڕووی قەیرانی کەمیی بەرهەمهێنانی کارەبا دەبنەوە و هۆکارەکەشی بۆ کەمیی سووتەمەنیی دەگەڕێنێتەوە.
وێنە گەورەكە: قەیرانی نەبوونی كارەبا یەكێكە لە كێشە گەورەكان كە لە دوای پرۆسەی ئازادكردنی عێراقەوە بەرۆكی عێراقییەكانی گرتووە و تائێستاش چارەسەر نەكراوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مووسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پێداویستیە ڕاستەقینەکانی وڵات بۆ کارەبا دەگاتە 40 بۆ 45 هەزار مێگاوات، بەتایبەتی لە کاتەکانی وەرزی گەرما. ئەمە لە کاتێکدایە کە توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکانی عێراق تەنها 28 هەزار مێگاواتە و بەرهەمهێنانی ڕاستەقینەش ئێستا لە 22 هەزار مێگاوات تێناپەڕێت.
هۆکارە زانراوەکان: بە وتەی ئەحمەد مووسا، کەمی گازی سرووشتی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا هەیە و وێستگەکانمان بە تەواوی کار ناکەن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەپێی ئامارەکان، عێراق ڕۆژانە پشت بە هاوردەکردنی نزیکەی 45 ملیۆن مەتری سێجا گاز لە ئێرانەوە دەبەستێت، بەڵام ئەم بڕە بەردەوام لەژێر کاریگەری چاککردنەوە و کێشە تەکنیکییەکاندا دەبێت، کە جار جار بۆ تەنها هەشت ملیۆن مەتری سێجا دادەبەزێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: وەزارەتی کارەبا پێشبینی دەکات، ڕۆژانە پێویستی بە 120 ملیۆن مەتری سێجا گاز هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت سیستمی کارەبای تەواو بەگەڕ بخات و خۆبژێوی بەدیبهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرهەمهێنانی ناوخۆی گاز لە عێراق ڕۆژانە تەنها 50 ملیۆن مەتری سێجایە، کە لەگەڵ هاوردەکراوەکانی ئێراندا دەکاتە نزیکەی 100 ملیۆن مەتری سێجا. ئەمەش مانای ئەوەیە کە عێراق ڕووبەڕووی کورتهێنانی نزیکەی 20 بۆ 25 ملیۆن مەتری سێجا لە گاز دەبێتەوە.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی کارەبا، عێراق ڕۆژانە پێویستی بە 30 بۆ 50 ملیۆن مەتری سێجای زیادە لە گاز هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت وێستگە نوێیەکان و ئەو یەکانەی ئێستا لەبەر کەمی سووتەمەنی لە کار کەوتوون، بەگەڕ بخاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
تۆم باراک: ئەمریکا لە عێراق شکستی هێنا و ئێران جێگەی گرتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن بگەڕێنەوە سەر بەکارهێنانی خواردنی ماڵەوە
لەمەوپێش

بنەماڵەیەکی هەورمان ماوەی 25 ساڵە پیشەی ئاسنگەرییان هەڵبژاردووە
26 خولەک لەمەوپێش

کچە هەڵەبجەییەکە لە کۆنگرێسی ئەمریكاوە دەست بە جێبەجێكردنی بەڵێنەکانی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
تۆم باراک: ئەمریکا لە عێراق شکستی هێنا و ئێران جێگەی گرتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە هەڵەبجەییەکە لە کۆنگرێسی ئەمریكاوە دەست بە جێبەجێكردنی بەڵێنەکانی دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن گەیشتە قەتەر؛ بەشداری لە کۆربەندی دەوحە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ خەڵاتی ئاشتیی فیفا بەدەست دەهێنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانوستانەکانی ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکراینا بەردەوامە






