
وینەی نەیزەکێک
ئاڤا نیوز
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریکا (ناسا) ڕایگەیاند، تەنیا 48 کاتژمێرە ئاشکرابووە کە نەیزەکێک قەبارەکەی بە ڕووبەری نزیکەی ماڵێکە، ئەمڕۆ چوارشەممە بەخێرایی بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ناسا لە 27 ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 40 هەزار نەیزەک بەلای زەویدا تێپەڕیوون، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 700 نەیزەکیان مەترسیداربوون، زانایان باوەڕیان وایە لە سەدەی داهاتووشدا هیچ نەیزەکێک لەزەوی نزیک نابێتەوە کە وێرانکاربێت و زیانی گەورە لە هەسارەی زەوی بدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی ناسا بڵاویکردەوە، هەسارەکە کاتژمێر (5:30 خولەکی ئێوارە بەکاتی گرینچ) کە دەکاتە کاتژمێر 8:30 خولەکی ئێوارە بە کاتی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە دووری 115 هەزار کیلۆمەترەوە بە لای زەویدا تێدەپەڕێت، خێراییەکەشی زیاتر لە 41 هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
زانیاریی زیاتر: نەیزەکەکە بەلای باشووری زەویدا تێدەپەڕێت و دواتر لە خولگەی خۆی بەدەوری زەوی لە جوڵە بەردەوام دەبێت، نەیزەکەکە ناونراوە 2025 KF و بەهۆی بچووکی قەبارە و دوورییەکەی لەکاتی تێپەڕبوونی بەلای زەویدا، وەک زانایان دەڵێن، هیچ مەترسییەک لەسەر مرۆڤایەتی و زەوی دروست ناکات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





