
کەمپی ئاوارەکانی مەنبج لە ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ دەریدەخات، لەم ساڵدا بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارەکان و سوپای تورکیا بۆ شاری مەنبج و گوندەکانی دەورووبەری نزیکەی چوار هەزار خێزانی کورد ئاوارە بوون.
وێنە گەورەکە: کۆتایی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو، ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕووخا و گرووپە چەکدارەکان و سوپای تورکیا هێرشیان بۆ چەند ناوچەیەکی باکووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەستپێکرد و بەو هۆیەوە هەزاران خێزانی کورد ئاوارەبوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ هەینی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو تا ئێستا، بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سووریا و سوپای تورکیا لە هێرشی "فەجرلحورییە" تەنیا لە شاری مەنبج و گوندەکانی دەورووبەری سێ هەزار و 824 خێزانی کورد ئاوارەی شارە کوردییەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان بوون.
ئاوارەکانی مەنبج لە ڕۆژئاوای کوردستان بەمجۆرە دابەش بوون:
- 2794 خێزان ئاوارەی کۆبانێ بوون.
- 528 خێزان ئاوارەی ڕەققە بوون.
- 219 خێزان بۆ تەبقە و مەسکەنە.
- 283 خێزان بۆ ناوچەی جەزیرە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاری مەنبج بە دووری 90 کیلۆمەتر دەکەوێتە دووری شاری حەلەب. پێش دەستپێکردنی هێرشی گرووپە چەکدارەکان ژمارەی خێزانە کوردەکان لەو شارە 18 هەزار خێزان بوو، کە ڕێژەی 30%ـی دانیشتوانی شارەکەیان پێکدەهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی؛ پارەدان دەکرێتە ئەلیکترۆنی و نۆرەگرتن کۆتایی دێت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا کاروانێکی نوێی دەستگیرکراوانی داعش ڕەوانەی عێراق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ واشنتن؛ مووشەک و پیتاندنی یۆرانیۆم هێڵی سوورن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی؛ پارەدان دەکرێتە ئەلیکترۆنی و نۆرەگرتن کۆتایی دێت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا کاروانێکی نوێی دەستگیرکراوانی داعش ڕەوانەی عێراق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ واشنتن؛ مووشەک و پیتاندنی یۆرانیۆم هێڵی سوورن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئێران بێدەنگ نابێت بەرانبەر تاوانەکانی ئیسرائیل
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە





