
دیمەنی مەککەی پیرۆز
ئاڤا نیوز
پڕۆسەی گەشتی حەجخوازان بۆ خاکی سعودییە بەردەوامی هەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان، تا ئەمڕۆ هەینی نزیکەی چوار هەزار حەجخواز بە ڕێگای وشکانی و ئاسمانی گەیشتوونەتە سعوودیە.
وێنە گەورەکە: پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ لە ڕۆژی 16ـی 5 دەستی پێکرد، بە ڕێگای وشکانی سەدان حەجخوازی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەرین بەرەو خاکی سعوودیە بەڕێ کەوتن.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، تا ئەمڕۆ هەینی سێ هەزار و 398 حەجخواز گەیشتوونەتە سعوودیە، هەزار و 664 کەسیان بەڕێگای وشکانی و هەزار و 734 کەسیان بە فڕۆکە گەشتییان کردووە. لەوانەی گەیشتوون دوو هەزار و 447 کەسیان گەیشتوونەتە شاری مەککە و 951 حەجخوازی دیکە بەیانی بەڕێ دەکەون.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی کاروانی ستوونی، هێشتا هەزار و 728 حەجخوازی دیکە ماون لە کوردستانەوە بگەن و تا 28ـی مانگ هەموویان دەگەن. تا ئەمڕۆ هیچ حاڵەتێکی داخڵ بوون بۆ نەخۆشخانە ڕووینەداوە، تەنیا چەند حاڵەتێکی تەشەنوج و سک ئێشە هەبووە و تیمە تەندروستییەکان چارەسەرییان کردوون.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ سەرچاوەی خێر یا کاولکاری
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەرشەلۆنە قوتابخانەی وەرزشی لە کوردستان دەکاتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق سێ پارچە شوێنەواری دەگمەنی لە ئەمریکا وەردەگرێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە چاکسازی گەورانی سلێمانی دەمانچە دەبرێتە ژوورەوە
22 ئایار
لەسەر وەرگرتنی برنج وەزیرێکی ژاپۆنی دەست لەکاردەکشێتەوە
21 ئایار
نەیزەکێک بەخێرایی بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت
21 ئایار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لەبارەی گەیاندنی هەڕەشەیەکی ترەمپ بۆ ئێران ڕوونکردەوە دەدات