
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ واشنتن بڵاوکردەوە و دەڵێت، هاوبەشیمان لەگەڵ قوڵتر دەکەینەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی، ڕێککەوتی 23ـی 5ـی 2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی، گرێبەستەکانی وزەوە بوژانەوە و گەشەسەندویی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق دێنن. مەسرور بارزانی دەشڵێت، لەم ڕێگەیەوە هاوبەشیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا قووڵتر دەکەینەوە.
لەلایەکی دیکە: هاوکات هەر لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز [ئەو کەناڵەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بینەرێکی بەردەوامییەتی] ئەنجامدا و ڕایگەیاند، گەڕانەوەمان بۆ واشنتن بۆ دەربڕینی پێزانینە بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بۆ هێزی سەربازیی ئەمریکا، بۆ گەلی ئەمریکایە، بە تایبەت بۆ ئەو پاڵشتییە بەردەوامییەی کە بۆ ئێمە هەیانە، لەهەمان کاتدا جەخت لە پابەندبوونی خۆمان بۆ ئەوەی کە هاوپەیمان و دۆستی ئەمریکاین دووپات بکەینەوە.
لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەیدا، سەرۆکوەزیران گوتیشی، "ئێمە لەگەڵ ئەمریکا پێکەوە شەڕی دژی تیرۆرمان کردووە، ئێستا لەگەڵ کۆمپانیاکانی وڵاتەکە دەتوانین زۆر شت پێکەوە بوونیاد بنێین، کە لە بەرژەوەندیی ئاشتی و ئاسایشی هەرێمەکەمان بێت.
باکگراوند: ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتی 2025-05-19، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان و کۆمپانیاکانی 'ئێچ کەی ئینێرجی' و 'وێسترن زاگرۆس'ـی ئەمریکی، دوو گرێبەستیان لە بواری نەوت و وزە واژۆ کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لافاوێکی لەناکاو لە مەغریب 21 کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئوسترالیا لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سیدنی: باوک و کوڕ بوون
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میری ئێزدییەكان داوای جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شنگال لە سوودانی دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
1 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لافاوێکی لەناکاو لە مەغریب 21 کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئوسترالیا لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سیدنی: باوک و کوڕ بوون
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میری ئێزدییەكان داوای جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شنگال لە سوودانی دەكات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران و شاندێکی فەرەنسی تاوتوێی چەند پرسێکی عێراق و ناوچەکە دەکەن




