ئاڤا نیوز
گەنجێکی کورد دوای ئەوەی دەچێتە بەریتانیا، خۆی بە قوتابی مەلا شوانی داعش دەناسێنێت و دەڵێت، "ژیانم لە مەترسیدایە". ئەو گەنجە ئێستا دەستگیرکراوە و سزای چوارساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
کوردێکی بەریتانیا خۆی بە قوتابی مەلا شوانی داعش دەناسێنێت
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد حەمەد، گەنجێکی کوردی تەمەن 30 ساڵانە و لە شاری لیڤەرپوولی بەریتانیا دادەنیشێت و پیشەی سەرتاش بووە، ئێستا دەستگیرکراوە و چوارساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. ئەم گەنجە لە ساڵی 2016 بەقاچاخ چووەتە بەریتانیا، وتوویەتی "من لە کوردستان ژیانم لە مەترسیدایە، لەبەر ئەوەی قوتابی مەلا شوان بووم کە داعش بووە".
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەپێی میدیا بەریتانییەکان، ئەم گەنجە سەرتاش بووە و بەردەوام لەگەڵ کچان خەریکی ڕابورادن خواردنەوە کحولییەکان بووە، کەچی لەلایەکی دیکەوە لە گرووپێکی واتسئاپدا ڤیدیۆی چالاکییەکانی داعشی بڵاوکردووەتەوە و بانگەشەی بۆ کردوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپی واتسئاپەکە ناوی "برا سیقەپێکراوەکان" بووە، واتە تەواوی ئەندامانی گرووپەکە داعش بوون و متمانەیان بەیەکتر هەبووە، ڤیدیۆی کوشتن و سووتاندنی سەربازانی سوپای عێراقییان بڵاوکردووەتەوە.
ئەم گەنجە کوردەش دوو ڤیدیۆی ناردووە بۆ گرووپی واتسئاپەکە، یەکێکیان قوتابییەکی مەلا شوان بووە کە وتار دەدات و هانی خەڵک دەدا ببن بە چەکداری داعش. ڤیدیۆیەکەی دیکەش کوشتنی سێ دیلە کە لە ناوەڕاستی شەقامێکدایە و دوایی سەریان دەبڕن.
لێدوانی فەرمی: حاکم فیلی ویت دەڵێت، ئەم گەنجە زۆر دوو ڕووە، لەلایەکەوە خۆی وا دەردەخات کە ڕۆژئاواییانە دەژیت، بەنهێنیش پشتیوانی گرووپێکی تیرۆرستی دەکات.
زانیاریی زیاتر: سێ ئەندامی دیکەی ئەو گرووپە تیرۆرستییە، بەناوەکانی شکۆ محەمەد، ڕۆشمان سەعید، عومەر ئەحمەدی پێشتر لە دادگای بێرمینگهام بە 12 و 7 و 5 ساڵ زیندانی سزادراون.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 9 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ عەیار 21 یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و پێترۆ لە واشنتن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و پێترۆ لە واشنتن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کۆدەبنەوە
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق ڕەتیدەکاتەوە پێشوازیی لە 350 هەزار پەنابەری سووری کردبێت




