
لۆگۆ وەزارەتی پەوەردە و قوتابییانی پۆلی 12
ئاڤا نیوز
بەپێی نووسراوێکی نوێی وەزارەتی پەروەردە بۆ لەمەودوا دیاریکردنی پلەبەندی لەنێوان قوتابییانی دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی نەما و قوتابییان کۆنمرەکەیان هەرچەند بێت ناخرێنە ڕیزبەندی پلەکانی یەکەم و دووەم و سێهەم لەسەر ئاستی پەروەردەکان و هەڵسەنگاندن تەنیا ئاستی قوتابخانە و مامۆستایان دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە هەرێمی کوردستان، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی پلەبەندی قوتابییانی دەرچوو لەسەر بنەمای یەکەم و دووەم و سێهەم لەسەر ئاستی کوردستان دیاریدەکرا، لە مەراسیمی تایبەتدا ناوەکان ڕادەگەیێنرا و خەلاتی یەکەمەکانیش دەکرا، بەپێی ئەم بڕیارە نوێیە ئەو هەڵسەنگاندنە نەما و بۆ لەمەودوا هیچ مەراسیمێک سازناکرێت و ئەنجامەکانیش بە ئەلیکترۆنی ڕادەگەیێنرێت.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوی لیژنەی باڵای هەمیشەیی تاقیکردنەوە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان، کە وەک بڕیار ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی کردووە دەبێت بۆ ساڵی خوێندنی 2024 - 2025 ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت.
- بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە، هیچ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ناکرێت، وەزارەتی پەروەردە بە ڕێگەی دیجیتاڵی نمرەی قوتابییان ڕادەگەیێنێت.
- هیچ پلەبەندییەکان ڕاناگەیێنرێت لە نێوان قوتابییان و هیچ پێوەرێک لەسەر ئاستی تاک، بۆ ناساندنی ئاستەکانی (یەکەم، دووەم و سێیەم) دیاریناکرێت، بڕیارەکەش دەبێت سەرجەم قوتابخانە و پەروەردەکان پێوەی پابەندبن.
- لەسەر بنەمای ئەو خاڵەش هیچ مەراسیمێکی خەڵات بەخشین و ڕێزلێنان بۆ قوتابییان ڕێکناخرێت نە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و نە لەلایەن پەروەردەی شار و پارێزگاکان.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی پەروەردە ڕاشیگەیاندووە، لادان لەو یاسا و ڕێنماییە نوێیانە سزا و لێپێچینەوەی کارگێڕی لەسەرە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: وەزارەتی پەروەردە ڕاشیگەیاندووە، بنەماکانی هەڵسەنگاندن دەگۆڕیت و بنەمای زانستیانەتر دەگیرێتە بەر، بۆ لەمەودوا هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی قوتابخانە و مامۆستایان دەکرێت و بۆ ئەوەش لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی خولی دووەم لەسەر بنەمای کۆنمرە و ڕێژەی دەرچوون ئاستی قوتابخانە و مامۆستایان دیاریدەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا لەزاری هاونیشتمانییەک دۆخی سەختی شاری کۆبانێ دەگێڕێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری زۆر نهێنی کوشتنی سێ هاونشتمانییەکەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا لەزاری هاونیشتمانییەک دۆخی سەختی شاری کۆبانێ دەگێڕێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەپەگە: ستراتیژی دیمەشق دابڕینی شارەکانی ڕۆژئاوایە لە یەکتری






