پلاندانانی عێراق وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی "وردەکاری و بنەڕەتی" سەرژمێری ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 26 ئایار

دیمەنی کۆکردنەوەی داتا بۆ سەرژمێری گشتی. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، کاری تیم و لیژنە تایبەتەکان بۆ تەواوکردنی ئەنجامە بنەڕەتییەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوون لەعێراق بەردەوامە و لە ماوەیەکی کەمی داهاتوو ئەنجامەکانی ئاشکرا دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای 37 ساڵ ڕۆژی 24ـی شوباتی 2025، ئەنجامی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنرا و بەگوێرەی ئەنجامەکانی سەرژمێری، ژمارەی دانیشتووان لە عێراق گەیشتە 46 ملیۆن و 118 هەزار کەس و 793 کەس، ژمارەی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستانیش زیاتر لە 6 ملیۆن 600 هەزار کەس دەبێت.
لێدوانی فەرمی: عەبدولزەهرە ئەلهینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، تیمەکان و لیژنە تایبەتەکان لە وەزارەتی پلاندانان بە دوو شەفتی (بەیانیان و ئێواران) کار لەسەر تەواوکردنی ئەنجامە بنەڕەتییەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوون دەکەن بۆ ئەوەی داتابەیسێکی یەکخراو هەبێت سەبارەت بە ژیانی هاووڵاتیان و ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشیان دەکرێت و ئەوەی لە هاووڵاتیان و ناوچەکاندا کەموکورتی هەیە، هەروەها کۆدکردن بۆ ناوچەکان و هاووڵاتیان و تەنانەت پیشە جیاوازەکانیش زیاد بکرێت."
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بە وتەی هینداوی پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی کەمی داهاتوو ئەنجامی وردەکاری و بنەڕەتییەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوون ڕابگەیێنرێت، بۆ ئەوەی وێنەیەکی تەواو لە بارودۆخی عێراقمان لەبەردەمدا بێت لەسەر ئاستی خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکان و هەروەها سەرژمێری خەڵک و باڵەخانە و وردەکارییەکانی دیکەی گەشەپێدان کە ئامانجی سەرژمێرییەکە بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت





