دیمەنی ئەو زللەیەی کە لەلایەن هاوژینەکەی لە ماکرۆن دەدرێت
ئاڤا نیوز
دوێنێ لەگەشتەکەی بۆ ڤێتنام، ئیمانوێل ماکرۆن پێش دابەزینی لە فرۆکەکەی لەلایەن خانمی یەکەمی فەرەنسا، برێجێت زللەیەکی بەر دەکەوێ، بەمەش لە میدیا جیهانییەکانەوە کاردانەوەی بەدواداهات.
وێنە گەورەکە: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕۆژی یەکشەممە 25ی ئایار لە قۆناغی یەکەمی گەشتەکەیدا بۆ باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا گەیشتە ڤێتنام. لە ساتی گەیشتنی و بەر لە دابەزینی لە فڕۆکەکەی، کەسێک دەستی دەردەکەوێت و بە توندی بەر دەموچاوی ماکرۆن دەکەێت.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: هەر چەندە کۆشکی ئیلیزێ ڕەتی دەکاتەوە کە ئەم گرتە ڤیدیۆیە ڕاست بێت، دەڵێت ئەم ڤیدیۆیە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە و ڕاست نیە، بەڵام لە میدیا جیهانییەکان سەرنجی زۆی خرایە سەر و هەر یەکە و بەجۆرێک قسەیان لەسەر کرد.
- لە یەکێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کەسێک بۆ ماکرۆنی نووسیوە، "وەرە ئەوە نێوەندگیریی ئاگربەست بێت لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، جار جارەش هەڕەشەش لە ڕووسیا دەکات کە سەرۆکەکەی پووتینە".
- لە پەیجی ئینستاگرامی ئاڤاش کەسێک بۆ ماکرۆنی نووسیوە، "کاکە تۆ دڵی ژنەکەتت پێ ڕازی نابێت، نازانم چۆن دڵی فەرەنسییەکانت ڕازی کردووە".
- کچێکی دیکەش بۆ ماکرۆنی نووسیوە، "کێشە نییە سەرۆک، ئیش بەسەر پیاوان دێت".
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ ماکرۆن لەسەر گرتە ڤیدیۆییەکە بێدەنگی شکاند و وتی، "ئێمە هیچ کێشەیەکی خێزانیمان نییە و ئەوەی ڕوویداوە گاڵتەیەکی هاوژینەکەم بووە لەگەڵم، چونکە خۆم و خۆی گاڵتەی زۆرمان هەیە، و دەشڵێت، خۆتان ئاسایی بکەنەوە و هەرچی لەسەر ڤیدیۆکە گوتراوە دوورە لەڕاستی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ داعش 227 هێرشی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
کوڕبەندی دەوحە بە بەشداری چەند سەرکردەیەکی جیهان بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا قەدەغەی گەشتی وڵاتان فراوانتر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ داعش 227 هێرشی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
کوڕبەندی دەوحە بە بەشداری چەند سەرکردەیەکی جیهان بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا قەدەغەی گەشتی وڵاتان فراوانتر دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مێرمنداڵێک تراكتۆرێكی وەرگەڕاند و گیانی لەدەستدا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ڕووسیا لە هەناردەی نەوت بۆ هیندستان بەردەوام دەبێت






