ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گوندی بەلەسۆینی سەر بە ناحیەی بەمۆ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە دەست هەبوونی مینی چێنراو بێزار بوونە، داوا لە ئاڤا دەکەن کێشەکەیان بەلایەنی پەیوەندیدار بگەیێنن.
وێنە گەورەکە: گوندی بەلەسۆین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە نزیکەی 14 ماڵی تێدا نیشتەجێیە و زۆربەی ئاژەڵدارن، دانیشتووانەکەی دەڵێن: گوندەکەمان ژمارەیەکی زۆر مینی سەردەمی بەعسی تێدایە، بەهۆی تەقینەوەی ئەو مینانە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی لە گوندەکە برینداربوون و گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تائێستا 22 کەس بەهۆی مینەوە لەو گوندە گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیەک هاووڵاتیش کەم ئەندام بوون و بەهۆی تەقینەوەی مینەوە قاچ و دەستیان لەدەست داوە.
دانیشتووانی گوندەکە باس لەوە دەکەن، ساڵانه بەهۆی تەقینەوەی مینەوە له وەرگای گوندەکە دەسوتێت و ئاژەڵەکان بێ لەوەر دەمێننەوە. هاوکات کانیاوەکان لە مانگی حەوتەوە تا مانگی دوو وشک دەکات و گوندەکە بێ ئاو دەمێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی میران، بەڕێوەبەری گشتیی تەکنیکی لە دەزگای مین دەڵێ: لەبەیانی زووتر نییە تیم بۆ گوندەکە دەنێرین، ڕووپێوی بۆ شوێنەکە دەکەین و دواتر هەڵیان دەگرینەوە و کێشەکەیان چارەسەر دەکەین.
- ئەو شوێنانەی ئەڵغامەکانی تێدایە، تەلبەندی دەکەن بۆ ئەوەی کەس نەچێتە ناوی، دواتر هۆشیاری لەناو خەڵکەکەدا بڵاو دەکەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
40 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






