
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەمیانی کۆبوونەوەیان لە کۆشکی سپی؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەسەر پرسی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو وڵاتە دەبێتە دەمەقاڵێیان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی، لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، ترەمپ بە نەتانیاهۆی ڕاگەیاندووە: "دەمەوێت بەڕێگەی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران بگەینە ڕێککەوتن و بڕوام بە تواناکانم هەیە ئەوە بکەین، چونکە ئەمە لە بەرژەوەندیی هەموولایەکە". بەڵام نەتانیاهۆ ئەمەی بەدڵ نەبووە و بیرۆکەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بە بژاردەیەکی باشتر زانیووە.
زانیاریی زیاتر: ترەمپ دانوستاندنە ئەتۆمییە بەردەوامەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران بە ئەرێنی وەسف دەکات و پێشبینیشی کردووە کە ڕەنگە مژدەیەکی خۆش لەم ڕۆژانەدا ڕابگەیێندرێت، ئێرانیش ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم وەک هێڵی سوور ناو دەبات.
لەلایەکی دیکە: ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە، ترەمپ، کریستی نۆوم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەکەی ناردە ئیسرائیل و لەگەڵ نەتانیاهۆ کۆبوویەوە، لەمیانی کۆبوونەوەکەش پرسی دانوستاندنەکانی واشنتن و تارانیان تاوتوێ کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات






