
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی کوردستان - فەریق محەممەد عەبدولوەهاب سوکەر، فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور
ئاڤا نیوز
فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، هەماهەنگیی و ڕێکارەکان بۆ پاراستنی سنوور لەگەڵ کوردستان پتەوتر دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنووری عێراق دەکەوێتە هەرێمی کوردستان و ئەرکیان پاراستنی سنوورەکانە لە زاخۆوە تاوەکو خانەقین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە فەریق محەممەد عەبدولوەهاب سوکەر، فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە هەولێر لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی کوردستان کۆبووەتەوە، لەکۆبوونەوەکەشدا باس لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی کراوە بۆ پاراستنی سنوور و بەهێزکردنی ڕێکارە ئەمنییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگیی و هەڕەشەکانی سەر سنوور.
- لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە هاوکاریی مەیدانیی و ئاڵوگۆڕی زانیاریی کراوە بەمەبەستی باشترکردنی ئاسایشی سنوورەکان، بۆ ئەو مەبەستەش کۆبوونەوەکان و هەماهەنگی ڕاستەوخۆ بۆ گەیشتن بە ئامانجە ئەمنییە هاوبەشەکان بەردەوام دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران کوژرانی حەوت فەرماندەی باڵای پشتڕاست دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حووسییەکان بە مووشەکی بالیستی ئیسرائیل بەئامانج دەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران کوژرانی حەوت فەرماندەی باڵای پشتڕاست دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حووسییەکان بە مووشەکی بالیستی ئیسرائیل بەئامانج دەگرن