
دیمەنی چەند چەکدارێکی پەکەکە، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، تا ئۆجەلان ئازاد نەکرێت پەکەکە چەک دانانێت، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات تەنیا خودی ئاپۆ دەتوانێت چەک لە دەستی شەڕڤانان و گەریلاکان وەرگرێت.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە، تورکیا پێشوازی لەم بڕیارە کرد و بە دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی لە تورکیا داینا، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئەو ڕێکخراوە دووپاتکردەوە، "تاوەکو دڵنیابوونیان لە جێبەجێکردنی بڕیاری چەکدانانی پەکەکە".
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا، ڕایگەیاند: دوای کۆنگرە چووینە پرۆسەیەکی زۆر گرنگ و مێژووییەوە، بە ڕوونی دەیڵێین؛ تەنیا خودی ئاپۆ دەتوانێت چەک لە دەستی شەڕڤانان وەرگرێت، ئەمەش تەنیا بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت.
بە وتەی بەسێ هۆزات، ئەوان لە پرۆسەیەکی ڕژددان و دەڵێت: تورکیا بە گشتی دەگۆڕێت، گۆڕانەکە بە تەنیا بۆ کورد نییە، ئەمە بەمانای پرۆسەیەکی گۆڕین و گۆڕانکاری تەواوی تورکیا دێت، بە مانای دیموکراتیزەکردنی تورکیا دێت.
بەسێ هۆزات ئاماژە بە بەردەوامی هێرشەکانی سوپای توركیا دەکات و دەشڵێت: ئەمە ئەوە نیشان دەدات کە پێداگری لەسەر شەڕ هەیە، تا ئەو هێرشانە بەردەوام بن، بەدڵنیاییەوە گەریلا وەڵام دەدەنەوە وەک مافێکی ڕەوا بۆ پاراستنی خۆیان.
ئەوە مانایەی دەیگەیێنێت: هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە پێویستی دەزانێت گۆڕانکاری لەبەشێک لە یاساکان بکرێت و مەرجەکانی کارکردنی ئازادانەی ئۆجەلان فەراهام بکرێت و دەشڵێت: ئەگەر ئۆجەلان بە ئازادانە ئەم پرۆسەیە بەڕێوە نەبات، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری نابێتە شتێکی کردەیی و جێبەجێ ناکرێت.
باکگراوند: ڕۆژی دووشەممە 2025.5.12، لەسەر بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، ئەو ڕێکخراوە دەرئەنجامی کۆتا کۆنگرەی خۆی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، خۆیان هەڵدەوەشێننەوە و کۆتایی بە خەباتی چەکداریی دەهێنن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کەمئاوی لە ئاکرێ و بەردەڕەش و خەبات کۆتایی دێت
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوێرەکەیەک لە سنووری حاجیاوا لەدایکبووە پێنج پەلی هەیە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
کێن ئەوانەی بەشداری لووتکەی شەرم شێخ دەکەن؟
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 15٪ـی کارەکانی بەنداوی دوین جێبەجێ کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کەمئاوی لە ئاکرێ و بەردەڕەش و خەبات کۆتایی دێت
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوێرەکەیەک لە سنووری حاجیاوا لەدایکبووە پێنج پەلی هەیە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
کێن ئەوانەی بەشداری لووتکەی شەرم شێخ دەکەن؟
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 15٪ـی کارەکانی بەنداوی دوین جێبەجێ کراون
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
دەست بە جێبەجێکردنی هێڵی سێیەمی ئاوی دووکان – سلێمانی دەکرێت