
دیمەنی ناو بازاڕی کەلار، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
سەبارەت بە کردنەوەی کۆلێژی تەکنیکی لە ناحیەی ڕزگای سەربە ئیدارەی گەرمیان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند'لەهەنگاوە سەرەتاییەکانی ئەو پرۆژەیەداین،پشتیوانی داواکارییە دەکەین'.
بابەتی سەرەکی: بڕیاری کردنەوەی کۆلێژی تەکنیکی زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان، لە ناحییەی ڕزگاری سەربە ئیدارەی گەرمیان، لەلایەک بووەتە جێی خۆشحاڵی خەڵک، لەلایەکی دیکەش خەڵك ڕەخنە لەوە دەگرن کە کۆلێژەکە لەنێو کتێبخانەی ناحییەکەدا دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: د.محەممەد کەلاری، سەرۆکی دەزگای سەرپەرەشتی و دڵنیایی جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پاڵپشت بە داواکاری خەڵکی ناحییەی ڕزگاری، و لەسەر داوای وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، زانکۆی پۆلە تەکنیکی گەرمیان لیژنەیەکی هەڵسەنگاندنی پێکهێناوە، بۆ ئامادەکردنی پرۆپۆزڵ لەسەر کردنەوەی کۆلێژێک لە ناحییەی ڕزگاری.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت؛ کردنەوەی کۆلێژ و پەیمانگاکان لە دەسەڵاتی وەزارەتی خوێندنی باڵا دایە.
سەبارەت بە دەنگۆی کردنەوەی کۆلێژەکە لەنێو کتێبخانەی ناحییەکەدا، د.محەممەد کەلاری دەڵێت: 'مەرجی کردنەوەی کۆلێژ بوونی باڵەخانەیە، جا باڵەخانەکە هی وەزارەتمان ،یان وەزارەتەکانی دیکە بێت، بەڵام ئەولە سەر خەت دەبین باڵەخانەیە پێویستی ناوچەکە نەبێت و رەزامەندی لایەنی پەیوەندیداریان هەبێت، ئەوا دەتوانن بیخەنە خزمەتی کۆلێژەکە و ناوچەکە، لەگەڵ وەزیر بۆ سەرخستن و خزمەتکردنی ناوچەکە لەسەر هێڵ دەبین.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






